ناوی تەواو: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو
ساڵی دامەزراندن: #16-10-2004#
سنووری کارکردن: سنووری شارەوانی (2) لە شەقامی گوڵان تا دەگاتە جووت سایدی شەقامی سەرەکی #شەقڵاوە# دەگرێتەوە.
=KTML_Bold=ئەرک و چالاکییەکان:=KTML_End=
-بە چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاری پاککردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لە گشت گەڕەک و شەقام و بازاڕەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی لە ئەستۆی کۆمپانیای (جنائێن) دایە.
-لادان و چاودێریکردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان. بەدواداچوونی سەرپێچییەکان بە ڕێکەوتن لەگەڵ (قایمقام) دەبێت. سەرپێچییەکان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ژمارەی (6)ی ساڵی 2003ی هەموارکراو هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
-مۆڵەتدانی هاووڵاتییان بۆ درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەکانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی درووستکردن، مۆڵەتی نۆژەنکردنەوە، مۆڵەتی ڕووخاندن، مۆڵەتی پێشانگای کاتی).
-سەرپەرشتیکردنی گشت پڕۆژەکانی درووستکردنی شەقام و شۆستە و دوورگە ناوەندییەکان کە لە سنووری شارەوانییەکە ئەنجام دەدرێت.
-چاککردنەوەی (صیانە) گشت شەقامەکانی سنوورەکەیان کە پێویستی بە چاکردنەوە هەیە لە ڕێگای تیمی چاککردنەوەی قیر.
-کۆنکرێتکردن یان کردنەوە و تێکەڵەڕێژکردنی شەقام و شوێنی پێویست لە ڕێگای تیمی ئامێرەکان، بۆ ئەو شوێنانەی کە نەخراوەتە پلانی جێبەجێکردن و شوێنەکانیش ئاوەدانکراون و پێویستیمان بەتێکەڵەڕێژکردنی شەقامە سەرەکییەکان هەیە، وەک هاوکاریەک بۆ هاووڵاتییانی شوێنەکە.
ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: شەقامی جووت سایدی بەحرکە-تەنیشت زانکۆی شاهانەی بەریتانی.
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە: 2519908-2519909 [1]