ناونیشانی بابەت: سۆناری ڕەنگیی کەی بکرێت و بۆچی باشە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
سۆناری ڕەنگیی بەکاردێت بۆ دەستەکەوتنی زانیاری لەسەر تەندرووستی کۆرپە بەگشتی و چۆنییەتی هاتوچۆی خوێن بەناو لوولە خوێنەکاندا لە وێڵاشەوە بۆ کۆرپە.
دەتوانرێت لە دوای هەفتەی 20ی دووگیانییەوە ئەنجام بدرێت.
=KTML_Bold=کێن ئەوانەی پێویستە ئەنجامی بدەن؟=KTML_End=
-ئەو خانمانەی بەرزی پەستانی خوێن یان شەکرەیان هەیە.
-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
-ئەو خانمانەی کێشەی خوێن خەستییان هەیە.
-ئەگەر کۆرپەکە گەشەی دواکەوتبێت.
-کەمبوونەوەی جوڵەی کۆرپە. [1]