ڕاوکەی هەیە
وتراویشە: گۆلکی هەیە، عیشقی گۆلکێ بەستییەوە، ڕاوکە: ئەو هێلکەیە کە بۆ مریشک دادەنرێت تامریشک هێلکەی لەسەر بکات و هێلکەی نەدۆڕێنێت، کوڕ یان کیژ ئەگەر دڵی بە کچێکەوە یان کوڕێکەوە بێت، لە کوردەوارییدا پێی دەوترێت: گۆلکی هەیە، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێش ئەگەر کوڕێک دڵی لەسەر کیژی ماڵێک بووایە و هاتوچۆی ئەو ماڵەی بکردایە، بە پەلار و توانجەوە دەوترا: ڕاوکەی هەیە. [1]