ناو: سان
ناوی باوک: جۆڵا
ساڵی لەدایکبوون: 2003
$ژیاننامە$
سان جۆڵا: گەنجێکی بەتوانای کوردە لە ئێستادا2024 لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، میدیا جیهانییەکان چاویان لەسەر گەنجێکی کوردە لە داهاتوودا ببێتە ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە، پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەنجە کوردەکە بەناوی (سان جۆڵا) داهاتوویەکی گەشی هەبێت و ئەگەر بەو شێوازی ئێستای بەردەوام بێت دوور نییە لەداهاتوودا پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بگرێتە دەست، ئەوەش بەهۆی ئەو بەهرە و توانا زۆرە ئەو کوڕە گەنجە کوردە هەیەتی لە ئەڵمانیا بووتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، میدیای ئەڵمانی بەهۆی چالاکی و توانای دەربڕین و بەهرەمەندییەوە بایەخێکی زۆری پێدەدەن، بە جۆرێک کەناڵی ئاسمانی WDR ئەڵمانی بەرنامەیەکی تایبەتیی لەسەر ئەم لاوە کوردە ئامادە کردووە، لە دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە، ئەڵمانەکان پێیان وایە کە ئەم لاوە کوردە، ئەگەر لە ئەڵمانیادا بمێنێتەوە و درێژە بە چالاکی سیاسی خۆی بدات ، داهاتوویەکی زۆر گەش و ڕووناک چاوەڕوانی دەکات. شایانی ئەوەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ساندرای پێشکەشکاری بەرنامەی Lokalzeit لە کەناڵی ئاسمانی WDR بە ئەوپەڕی سەرسووڕمانەوە گوێی لە شیکاری و توانای دەربڕین و داڕشتنی (سان جۆڵا) کردووە، هاوکات ئەو کوڕە کوردە لاوە نوێنەراتی لاوانی ئەڵمانیای لە کۆڕبەندی داڤۆس-Davos کردووە یەکێک لە خەونەکانی ئەوەیە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی وەربگرێت.
چانسی بەهێزی ئەم کوڕە کوردە ئەوەیە چالاکوانێکی سەرسەخت و ڕۆشنبیرێکی خاوەن هەڵوێستە، هاوکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەیان کەسایەتی گەورەی ئەڵمانیا وەکوو ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا و (فرانس مونتەفێری) سەرۆکی پێشووی حزبی سۆسیال -دیموکراتی ئەڵمانی و کاندید بۆ پۆستی کانسلەر ئەڵمانیا (سەرۆک وەزیران)و پڕۆفیسۆر لاوتەباخ وەزیری تەندرووستی و سەرۆکی پەڕڵەمان و چەندین پڕۆفیسۆر و کەسایەتی ناسراوی ئەڵمانیا هەیە و زۆر بەجوانی کێشەی کوردی بۆ ڕوونکردوونەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت بتوانێت دەنگی کورد بگەیەنێتە هەموو جیهان. [1]