ناوی تەواو: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
ساڵی دامەزراندن: #29-09-2007#
سنووری کارکردن: سنووری شارەوانی چوار لە دەرەوەی 60مەتری، ڕێگای سەرەکی #کۆیە# دەست پێ دەکات بۆ ڕێگای سەرەکی (قەسری شیمال) و لەوێشەوە بۆ بەنزینخانەی ئاکار تا ڕێگای #دارەتوو# دەگرێتەوە.
ئەرک و چالاکییەکان:
-بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاری پاککردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لە گشت گەڕەک و شەقام و بازاڕەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی لەئەستۆی کۆمپانیای (جنائێن)دایە.
-لادان و چاودێریکردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان.
بەدواداچوونی سەرپێچییەکان بەڕێکەوتن لەگەڵ قایمقام دەبێت. (سەرپێچییەکان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ژمارەی (6)ی ساڵی2003ی هەموارکراو هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.)
-مۆلەتدانی هاووڵاتییان بۆ درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەکانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی درووستکردن، مۆڵەتی نۆژەنکردنەوە، مۆڵەتی ڕووخاندن، مۆڵەتی پێشانگای کاتی..هتد).
-سەرپەرشتیکردنی گشت پڕۆژەکانی درووستکردنی شەقام و شۆستە و دوورگە ناوەندییەکان کە لە سنووری شارەوانییەکە ئەنجام دەدرێت.
-چاککردنەوەی(صیانە) گشت شەقامەکانی سنوورەکە کە پێویستی بە چاکردنەوە هەیە لە ڕێگای تیمی (صیانەی قیر).
-کۆنکرێتکردن یان کردنەوە و تێکەڵەڕێژکردنی شەقام و شوێنی پێویست لە ڕێگای تیمی ئامێرەکان، بۆ ئەو شوێنانەی کە نەخراوەتە پلانی جێبەجێکردن و شوێنەکانیش ئاوەدانکراون و پێویستیان بەتێکەڵەڕێژکردنی شەقامە سەرەکییەکان هەیە، وەک هاوکاریەک بۆ هاووڵاتییانی شوێنەکە.
ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: هەولێر، ئیسکان، بەرانبەر باخچەی ڕووناکی.[1]
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە: 259313