ناوی تەواو: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش.
ساڵی دامەزراندن: #01-11-2004#
سنووری کارکردن: سنووری شارەوانی شەش لە شەقامی #مەخموور#ەوە تا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، لە دەرەوەی (60م)ی کۆن.
ئەرک و چالاکییەکان: بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان، کاری پاککردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لە گشت گەڕەک و شەقام و بازاڕەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئەستۆی کۆمپانیای (جنائێن) دایە.
لادان و چاودێریکردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان.
بەدواداچوونی سەرپێچییەکان بەڕێکەوتن لەگەڵ قایمقام دەبێت بۆ ڕێکاری سەرپێچییەکان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ژمارەی (6)ی ساڵی 2003ی هەموارکراو، هەڵسوکەوت دەکرێت.
مۆڵەتدانی هاووڵاتییان بۆ درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەکانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی درووستکردن، مۆڵەتی نۆژەنکردنەوە، مۆڵەتی ڕووخاندن. مۆڵەتی پێشانگای کاتی..هتد).
سەرپەرشتیکردنی گشت پڕۆژەکانی درووستکردنی شەقام و شۆستە و دوورگە ناوەندییەکان کە لە سنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
چاککردنەوەی (صیانە)ی گشت شەقامەکانی سنوورەکەمان کە پێویستی بەچاککردنەوە هەیە لە ڕێگای تیمی (صیانەی قیر).
کۆنکرێتکردن یان کردنەوە و تێکەڵە ڕێژکردنی شەقام و شوێنی پێویست لە ڕێگای تیمی ئامێرەکان، بۆ ئەو شوێنانەی کە نەخراوەتە پلانی جێبەجێکردن و شوێنەکانیش ئاوەدانکراون و پێویستیمان بەتێکەڵەڕێژکردنی شەقامە سەرەکییەکان هەیە، وەک هاوکاریەک بۆ هاووڵاتییانی شوێنەکە.
ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: #هەولێر#، سەرشەقامی موحسین ئەلحەکیم لە گەڕەکی #نەورۆز#. [1]
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگا: (0662568874)