گەورەترین مەترسی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت ئۆپۆزسیۆنە!
#زانا ڕەزاق#
بۆچی؟
چونکە
یەکەم: زۆرێک لەو کەسانەی چوونەتە ناو ئۆپۆزسیۆن بۆ پارەن، ئەمانە کۆمەڵێک مرۆڤن بەدوای حەز و چێژەکان کەوتوون، پارەش وەکوو ئامرازێک بەکاردێنن.
دووەم: هیچ پڕۆژەکەیان نییە بۆ ئەوەی ببنە بەدیل.
سێیەم: هیچ ڕەخنە و شتێکیان قبووڵ نییە لە کاتێکدا سەدان ڕەخنەش دەگرن، لەجیاتی ئەوەی بێن بەباشە بڵێن باش بەخراپە بڵێن هاتوون هەموو شت ڕەتدەکەنەوە ئەمەش زۆر مەترسیدارە لەڕووی سیاسییەوە هیچ پێشکەوتنێکیش لەسایەی ئەوان.
چوارەم: ئۆپۆزسیۆنێکی پۆپۆلیستین هاتوون کۆمەڵێک شت دەڵێن کە بەڕای ئەوان کە دەسەڵات وەربگرن کوردستان دەبێتە بەهەشت لە کاتێکدا گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون پڕۆسەیە هەروەها قۆناغ بەقۆناغیشە نەک بە دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ کۆمەڵگە ببێتە شامی شەریف. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=