گۆڕانی کۆمەڵایەتی
#زانا ڕەزاق#
گۆڕانکاری یەکێکە لە پڕۆسانەی لە کۆمەڵگە ڕوودەدات ئەمەش بۆ باشتر کردنی کۆمەڵگە خزمەت کردنی مرۆڤەکان هەروەها گۆڕانکاری دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر خزمەت بەو مرۆڤانە بکرێت کە لە کۆمەڵگەدا هەن
ئیدی گۆڕانکاری چەمێکە کۆمەڵێک بوار لە کۆمەڵگە دەگرێتەوە ئەوانیش گۆڕانکاری لە بواری خوێندن و ئاستی گەشەسەندووی مرۆڤەکان و چەندانی تر
ئێستا ئەگەر بێت و سەیری کۆمەڵێک وڵات بکەین لە گۆڕانکاری و پێشکەوتندا یەکەمن ئەمانە هەر زوو فریای خۆیان کەوتوون وڵات و کۆمەڵگەکانیان بەرەو پێش بردووە
گۆڕانکاری چۆن درووست دەبێت؟
یەکەم: گۆڕان و پێشکەوتن پڕۆسەیەو قۆناغ بەقۆناغە ئەمەش واتە کە لە کۆمەڵگەیەک سەرەتا بۆچونێک یان بەرەیەک لەسەر بۆچوونێک دەڕوات پاش ماوەیەکی تر بۆچوونێکی تر درووست دەبێت
دەبێت بە دوو بۆچوون و بەرە ئینجا ئەو دووبەرەیە سەرەتا لە بۆچوون و بیروڕا ململانێ دەکەن پاشان بۆچوونێکی تر درووست دەبێت هەروەک فەیلەسوف مارکس ناوی ناوە دیالێکت
ئیدی پاش هەموو ئەمانە گۆڕان و پێشکەوتن وردەوردە درووست دەبێ
دووەم: گۆڕان و گۆڕانکاری سەرەتا کۆمەڵێک کێشە و گیروگرفتو ڕوو لە کۆمەڵگە دەکەن ئەمەش بەهۆی ئاستی نزمی هۆشیاری یان بەهۆی کۆمەڵێک بیرۆکەی نادرووست ئەمە دەبێتە هۆی توندوتیژی و پەرت بوون پاشان بیڕوای جیاواز دێتە ئاراوە و بۆچوونی درووست بۆ کێشەکان دەستنیشان دەکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنیان
سێیەم: گۆڕانکاری هەیە هێواشە هەشە خێراییە ، ئەو گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی هێواشە لەگەڵ ئەوەی خێراییە
هێواشە باشە نەک خێرایییەکە
بۆچی؟ چونکە خێراییەکە مرۆڤەکانی تووشی توندوتیژی دەکات لە هەمان کاتدا پەرتبوون جگە لەمانەش ناهاوسەنگی درووست دەبێت بەڵام هێواشەکە کەمتر تووش دەبێت
چوارەم: کۆمەڵێک نووسەر و کەسانێک لە زۆرێک بوارەکانی تر پەیدا دەبن بەهۆی ئەمەشەوە وردەوردە کۆمەڵکا بەرەو ڕۆشنبیری و کرانەوەیی هەنگاو دەنێت بەڵام پێویستە ڕۆشنبیرییەکە هاوسەنگی لەنێو ئەندامانی کۆمەڵگە هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتری ئاستی گەشەکردنی بنرێت.
لە کۆتاییدا گۆڕانکاری دەکرێت ببێتە هۆی دواکەوتوون یان پێشکەوتن یانی مەرج نییە هەموو گۆڕانکارییەک پێشکەوتن بەدەستبێت بەڵکوو پێچەوانەکەشی کە دواکەوتنە بێتەدی. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!