ناساندنی چەمکی ئۆپۆزسیۆن
#زانا ڕەزاق#
ئۆپۆزسیۆن یەکێکە لەو زاراوە بۆ سیاسەت کردن بەکاردێت هەروەها گرووپێکە یان بەرەکە خۆی بەنەیاری دەسەڵات دەزانێت و هەوڵ بۆ گرتنە دەسەڵات دەدات
-گرنگی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردنی سیستەمی پەڕڵەمانی
ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە پەڕڵەمان گرنگییەکی زۆری هەیە دەتوانێت خزمەتێکی زۆری خەڵک بکات لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای باش هەروەها لەگەڵ باشییەکانی دەسەڵاتە دژی خراپییەکانی دەستەڵاتیشە دواتر کەموکوورتیییەکانی دەسەڵات ڕەخنە دەکات و بەدیلیش بۆ کەموکوورتییەکان دەخاتە ڕوو هەمان کاتدا ململانێ لەگەڵ دەسەڵات دەکات لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای باش.
-جیاوازی نێوان ئۆپۆزسیۆن و بەکرێگیراو یان هێزی خولقێنراوی دەرەکی
ئەم ئۆپۆزسیۆنە کار بۆ وڵاتانی هەرێمی دەکات هەوڵ بۆ مەرامەکانی دوژمن دەدات لەگەڵ ئەمەش هەوڵ بۆ تێکدانی سەقامگیری و باشی وڵات دەدات.
-ئۆپۆزسیۆنی ساختە و مشەخۆر
ئەم ئۆپۆزسیۆنە کار لەسەر هەست و سۆزی خەڵک دەکات دواتر ئامانجی ئەم ئۆپۆزسیۆنە تەنیا هەوڵدانە بۆ ئەوەی مشەخۆرانە لەسەر حیسابی خەڵک بژین یان بڵێین زیاتر کار بۆ خۆیان دەکەن و بیر لە گیرفانی خۆیان دەکەنەوە نەک خەڵک و کۆمەڵگەکەی.
-مەترسی ئۆپۆزسیۆنی ساختە و مشەخۆر لەسەر پڕۆسەی سیاسی.
ئۆپۆزسیۆنی ساختە وا خۆی نیشانی خەڵک دەدات کە دڵسۆزی خەڵکە و کاریان بۆیان دەکات بەڵام بەپێچەوانەوە کار بۆ خۆیان دەکەن و دەیانەوێت زیاتر بۆ خۆیان بژین بێگومان ئەمەش مەترسی زۆری هەیە
یەکێک لە مەترسییانە ئەوەیە هیچ پێشکەوتنێکی سیاسی لەسایەی ئەوان ڕوونادات دواتر کەموکورتی زۆر ڕوو لە حکومەت دەکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=