ناو: سۆیبە
ناوی باوک: شێخ محەمەد سەعید
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
سۆیبەخانی شێخ محەمەد سەعید، هاوسەری شێخ عوسمانی شێخ مارفی نێرگزەجار
سۆیبەخان کوڕەزازای شاعیری گەورەی کورد حەزرەتی #مەولەوی#یە .
دایکی هەریەک لە شێخ حسێن و دکتۆر #ڕەئوف عوسمان مەعروف#، کۆچکردوو بەرگدرووی ناسراو (شێخ یاسینی خەیات و شێخ عەلی، دکتۆر هەژار، ئاسۆ، ئایشە و کۆچکردوو خەدیجە).
ئەم خانمە سەنگین و سەلارە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی و ڕۆشنبیری بوو، هەمیشە ماڵەکەیان وەک پوورەی هەنگ جمەی دەهات لە میوان و خزم و دۆست و دراوسێ و خەڵکی ئەو کاتەی شار، بەشێوەیەک کە هەر کەسێک سەردانی ئەم ماڵەی کردبێت، هەستی بەوە کردووە کە ئەمە ماڵی خۆیەتی و ئازادبووە لە حەوانەوە و بەباشترین شێوە بەدەمیەوە هاتوون.
ئەم خانمە سەلارە ئێجگار زیرەک و قسەخۆش و خاوەنماڵ و دیوەخان بووە، هەڵبەستێکی زۆری مەولەوی باپیرە گەورەی لەبەر بووە، هاوڕێ و هاوسێ نزیک و خۆشەویستەکانی ئەم خانمە بریتی بوون لە: (#حەپسەخانی نەقیب#، ڕەوشەن خانی دۆڵانی کە هاوسەری #شێخ سەلام#ی شاعیر بوو، ئامینەخانی دایکی ڕەفیق فەتحوڵڵا، ئامینەخانی حسێن بەگی عەبدوڵڵا پاشای جاف، زەکییە خانی قادر ئاغای حەسەن ئاغا، سەبری خانی حەسون ئەفەندی و باجی خانمی دایکی شەهید #سەڵاحی موهەندیس#، میناخانی دایکی هەردوو شەهیدان (دکتۆر کامیل و شێخ محەمەد) و ڕوقیەخانی خێزانی حاجی شێخ مستەفا. [1]