بە مەبەستی گرنگی دان و بەرەو پێش چوونی ئاستی یاریزانانیان، خونچەکانی فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بوونە میوانی قوتابخانەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ئاشتی# بۆ هەمان ئاست.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #11-05-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی ئاشتی، هەردوو تیمی خونچەکانی یانەی پێشمەرگە و ئاشتی بە یارییەکی دۆستانە بە یەک گەیشتن، لەو یارییەدا، یاریزانانی هەردوو تیم بە ئاستێکی بەرز بینران و نمایشە هونەرییەکانی نێو یاریگەیان بووە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی خانەوادە و کەسوکاری منداڵانی خونچەی هەردوو فێرگەکەی یانەی پێشمەرگە و قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی ئاشتی.
بە ئەنجام دانی ئەو یارییە دۆستانەیە، چالاکییەکانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ دوای کۆتاهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ وەستان و بڕیارە لە پاش کۆتایهاتنی تاقیکردنەوەکان و بە بەرگێکی نوێ وە فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە چالاکییەکانی دەست پێبکاتەوە.[1]