لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی (Magma gym) و بەسەرپەرشتی ناوەندی وەرزشی کوردستان پاڵەوانێتی شەڕکەرانی پیشەگەران بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتییەدا و لە کێشی 57 کغم #بڵند هەڵۆ#ی یاریزانی تیمی موایتایی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یاریزانی ڕکابەری سەردار مەهدی ئێرانی بووەوە و لە دوای ڕکابەرییەکی بەهێزی سەرسەختانە و لە جەولەی دووەمدا بڵندی پێشمەرگە توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ڕکابەرەکەی بباتەوە و بەو سەرکەوتنەشی نازناوی پاڵەوانێتی پیشەگەرانی موایتایی بەدەست هێنا.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان بەرهەم محەمەد ڕاهێنەری یەکەمی تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە زۆر بەهێزن بەو پێگەیەی کە بەهێزترین یاریزانانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات تێیدا بەشداری دەکەن، ناوبراو وتیشی، خۆشبەختانە و یاریزانی لاومان بڵند هەڵۆ لە دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرزی نموونەی و هونەری توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی موایتایی پیشەگەرانی ئەو پاڵەوانێتییە کە ناوەندی وەرزشی کوردستان بە سوپاسەوە ڕێکی خستبوو. [1]