دوایی ئەوەی لە جەولەی 20ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان چاوەڕوان بوو توانی بە ئەنجامەکانی ڕابردووی لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکان بە (34) خاڵ بمێنێتەوە.
لەو کۆمەڵەیەدا، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە یەکەم و یانەی (الکرمە)ش بەهەمان ژمارەی خاڵەکانی پێشمەرگە و بەڵام بەهۆی هەژمارکردنی یاری نێوان هەردوو یانە لە دوو قۆناغی یارییەکانیاندا دووەمە.
لە یارییەکانی دا یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ و لە یاریگەی خۆی لە بەرانبەر یانەی (الکرمە) یەکسان بوو هەروەک لە یاری چوونی توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر تۆمار بکات و بەو ئەنجامانەش پێشمەرگەکان لوتکەی ڕیزبەندییان بەرنەدا.
ئەمە و یانەی ناسریە 30 خاڵی هەیە و سێیەمە و پلەی چوارەمیش بۆ مەسافی جنوبە بە 29 خاڵ. [1]
=KTML_Bold=بۆ تەواوی ڕیزبەندی یانەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=: