ناو: موزەفەر
نازناو: موزەفەر مۆزۆ
ناوی باوک: حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1979
ڕۆژی شەهیدبوون: #04-09-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #حاجیاوا#
شوێنی شەهیدبوون: #خەلەکان#
$ژیاننامە$
موزەفەر حسێن لەگەڵ دوو کوڕی بە ناوەکانی #محەمەد موزەفەر حسێن# کە تەمەنی 15 ساڵ بوو و #موبین موزەفەر حسێن# تەمەن 13 ساڵ، بە هێرشی درۆنی تورکیا لە شارەدێی خەلەکان شەهیدبوون.
قوربانییەکان خەڵکی شارەدێی (ناودەشت) و دانیشتووی شارەدێی (حاجیاوا)ن.
کاتژمێر 01:25 خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 04-09-2024 درۆنێکی تورکیا لەسەر ڕێگای نێوان (#دوکان#-#کانی وەتمان#) و لە نزیک شارەدێی (خەلەکان) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندکرۆز)ی کردە ئامانج و بەهۆیەوە موزەفەر و هەردوو کوڕەکەی شەهیدبوون. [1]