بەرانبەر یان بەرامبەر؟
نووسینی: #دیاکۆ هاشمی#
لە زمانەوانیدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی (مۆرفۆلۆژی) کە بەشێکی ئەو زانستە لە کەرەستە لکێنەرەکان و پێشگر، پاشگر و هتد دەکۆڵێتەوە.
ناوبەند “interfix” کەرەستەیەکی لکێنەرە کە دەتوانێت دوو مۆرفێم پێکەوە بلکێنێت و وشەیەکی نوێ ساز بکات. چەند ناوبەندێکی کوردی بریتین لە:
1. (بە): گوڵ بە دەم = گوڵبەدەم
2. (ەو): شار ەو شار = شارەوشار
3. (ە): گوڵ ە باخ = گوڵەباخ
4. (و): لەرز و تا = لەرزوتا
5. (او): ڕەنگ او ڕەنگ = ڕەنگاوڕەنگ
6. (ان): سەر ان سەر = سەرانسەر
لێو ان لێو = لێوانلێو
شەق ان شەق = شەقانشەق
هەرگیز نەوتراوە “سەرامسەر، بەڵکوو وتراوە “سەرانسەر، کەوا بێت بەپێی ئەوانە و بەپێی ئەدەبیاتی کۆنی کوردی، (بەر ان بەر = بەرانبەر) درووستە و نەک (بەر ام بەر = بەرامبەر).
باشترە لە بەکارهێنانی (بەرامبەر) واز بهێنین و لەسەر بنەمای مۆرفۆلۆژیی کوردی کەڵک لە ناوبەندی …ان… وەرگرین و بڵێین: بەرانبەر. [1]