فەقێ بە دەرسان، جۆت بە مەڕسان.
فەقێ: بە قوتابییەک دەوترێت کە لە مزگەوتدا خوێندنی ئایینیی بخوێنێت (فەرهەنگی خاڵ)، دەرسان: دەرس یان وانە، جۆت: کرداری جووتکردن بە جووتەگا. مەرسان: گای بنە بەو گایە دەوترێت کە لە کاتی گێرەدا دەکەوێتە ناوەڕاست و لە ئاستی خۆی دەسووڕێتەوە، (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: فەقێ بە وانە خوێندی دەبێتە فەقێ، هەورەها جووتیش بە گای باش دەکرێت، واتە: هەر کارێک بە شتی خۆی دەکرێت. [1]