ئەکادیمیایی سلێمانی بۆ پێگەیاندنی یاریزانان خولی دۆستانەی تۆپی پێی بۆ تەمەنەکانی 2014 و 2015 و بە بەشداری تیمی تۆپی پێی خونچەکانی (سلێمانی، گەشە، سەگرمە، دەربەندیخان، ئاییندەی ئازادی، شەهید ئاوات، پێشمەرگە و بەختیاری) دەستپێکرد.
ئەمە و لە یەکەم یاری خۆیاندا، خونچەکانی پێشمەرگە توانیان لە بەرانبەر تیمی خونچەکانی یانەی بەختیاری بە ئەنجامی 6-1 گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و سێ خاڵی یەکەم یاریان دەستەبەر بکەن.
سەبارەت بە بەشداری تیمەکەیان لەو خولەدا، فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، بەهۆی بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن زۆرێک لە چالاکی یە وەرزشییەکان بۆ ئاستە تەمەنییەکان وەستابوون بەڵام لە ئێستادا 2024 و خۆشبەختانە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکانی قوتابییان و خوێندکاران لە کۆتایی یان دایە هەر بۆیە بە پلانی نوێ وە دەست بە چالاکیییەکان دەکرێتەوە و بە سوپاسەوە ئەکادیمیایی سلێمانی یەکەم چالاکی دەستپێکرد کە هەشت تیمی خونچەکان تێیدا بەشدارن و یارییەکانی لەسەر یاریگەی چوار باخ بەڕێوەدەچن.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە تیمی خاوەن زۆرترین براوە و خاڵ دەگاتە یاری کۆتای ئەم خولە کە یارییەکانی لە ڕۆژانی هەینی و شەممان بەڕێوەدەچن.
خولی دۆستانە ئەکادیمیایی سلێمانی یاریگەی چوار باخ یاریمان کرد یاری بەختیاری 6-1 براوە بوو. [1]