پارووی گەورە دەگلێنێت.
زیاتر هەنگاو دەنێت و بەتەماعە، بەرچاوتەنگە. [1]
تیکەی لێ داگرت
واتا:
1. دەستی کرد بە خواردنی، بێ ئەوەی ئاگای لە کەسانی تری برسی بێت.
2. دەستی کرد بە بردنی .. هتد.
نموونە:
1. خواردنەکە کەم بو ئەم هات و تیکەی لێ داگرت و هیچی نەهێشتەوە.
2. هەرچی هاتە بەردەمی تیکەی لێ داگرت و گیرفانی لێ پڕ کرد. [2]