کار بزمووک بکرێت، داکی کیفی ناوێ.
بزمووک: بە پەلی دارێک دەوترێت کە پەتێک بەمسەر و ئەوسەرییەوە بکرێت و بخرێتە دەمی کار، بۆ ئەوەی دایکی نەمژێت (فەرهەنگی شێخانی)، کیف: مەبەست لەو توورەکەیەیە کە دەکرێت بە گوانی مەڕ و بزنەوە، بۆ ئەوەی کاریلە و بەرخۆلەکان نەیمژن. مەبەست لە کەسێکە کە دەمبەست بکرێت، بۆ ئەوەی قسە نەکات. [1]