ناو: بێهزاد
نازناو: بێهزاد خوسرەوی
ساڵی لەدایکبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#
$ژیاننامە$
بێهزاد خوسرەوی ساڵی 1987 لە سەقز لەدایک بووە و لە ساڵی (2014)ەوە نیشتەجێی شاری #سلێمانی# بووە و فۆرمی پەنابەرێتیی کۆمیسیاریی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)ی هەبووە.
هێزە ئەمنییەکانی #سنە# ڕۆژی یەکشەممە #01-09-2024# پەیوەندییان بە برای بێهزاد خوسرەوی کردووە کە نیشتەجێی شاری سەقزە و هەواڵی گەڕاندنەوەی براکەیان پێداوە و پێیان گوتووە، لە سنە ڕاگیراوە و دەدرێتە دادگا. [1]
بێهزاد خوسرەوی لە ڕێکەوتی #01-09-2024# دوای 11 ڕۆژ زیندانیکردنی لەلایەن ئاسایشی (#یەکێتی نیشتمانی کوردستان#)ەوە ڕادەستی ئیتڵاعاتی شاری #سنە# لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە. [2]