$ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کرێی ڕاکێشان (عمولە)ی ئامێرەکان$
هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێم بەخۆڕاییە ئەو کاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.
بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی ئێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت. ئەمانەش کۆمەڵێک نموونەن:
1. بڕی 100,000 دیناری ئێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,000 دیناری ئێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
2. بڕی 200,000 دیناری ئێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,000دیناری ئێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
3. بڕی 300,000 دیناری ئێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری ئێراقی دەبێت.
4. بڕی 400,000 دیناری ئێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری ئێراقی دەبێت.
5. بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری ئێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنیا 2,000 دیناری ئێراقی دەبێت.
واتا بۆ ئاسانکاری، کرێی ڕاکێشانی لەنێوان 1,000 تاکوو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت. تکایە لای خۆتان بیهێڵنەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییانمان دەربارەی کرێی ڕاکێشان.
لەگەڵ ڕێزد.
تیمی پەیوەندییەکانی هەژماری من
#09-09-2025#
[1]