فاتما ساڤجی ساڵی 1974 لە گوندی گرێمیر سەربە نسێبین لەدایک بووە، بەڵام بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی هێشترەکە کە سەربە شاری مدیادە. ناوبراو قوتابخانەی سەرەتاییی لە گوندی گرێمیر خوێندووە.
ساڤجی وەها باسی ساڵانی قەدەغەکردنی زمان و سەرکوت دەکات: قەدەغەکردنی زمان وای لێ کردم زوو گەورە بم. کاتی ئەوە هاتبوو کە ئیدی دڵم خۆی دەرببڕێت. بەڵام دڵم حەزی لەو تورکییەی نەبوو کە بە کۆیلایەتی فێری دەکراین. (ساڤجی، 2007، 4) ئەو لە ساڵی 1992دا بەهۆی ڕامان و چالاکییەکانییەوە دەسبەسەر کرا. ساڤجی بەهۆی داکۆکیکردن لە خۆی لە دادگا بە زمانی کوردی، سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا. لە هەشت بەندیخانەی تورکیا و کوردستان ڕادەگیرێت. لە بەندیخانەدا دەستی کرد بە نووسینی شیعر. شیعرەکانی لەسەر پەڕی جگەرە دەنووسێت و بەو شێوەیە دەیانهێڵێتەوە. دوای ئازادبوونی، یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناوی گولێن قاسد بڵاو دەکاتەوە. فاتما ساڤجی ئێستا2024 لە وڵاتی سوید دەژی.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی ساڤجی=KTML_End=
گولێن قاسد، ئاڤێستا، 2006، #ئیستانبوڵ#
خەونێن زیڤین، ئاڤێستا، 2007، ستەنبوڵ
بیرا برینێ، ئاڤێستا، 2010، ستەنبوڵ
دۆتمارا لال، ئاڤێستا، 2013، ستەنبوڵ
دانێ بارانێ، ئاڤێستا، 2018، ستەنبوڵ
فاتما ساڤجی جگە لە شیعر، چیرۆک و تاقیکردنەوە و ڕۆژنووس دەنووسێت. ئەم بەرهەمانەشی بریتین لە: ڕستکا مۆریکان (چیرۆک)، شەوق و پاییز (تاقیکردنەوە) و (بەر ب بنخەتێ ڤە) (ڕۆژنووس).
شیعرەکانی گولێن قاسد سەرەتای گەشتەکەیەتی. ئەم سەفەرە لەسەر پەڕەی جگەرە دەستی پێ کرد. بە زمانێکی ئێمە، لە شیعرەکانیدا زیاتر بە ئێمە قسە دەکات. کاریگەریی بارودۆخی سیاسی لە شیعرەکانیدا زۆر دیار و بەرچاوە. دۆخی بەندیخانە، شەڕ و ململانێکانی وڵات و کوردبوون یەکسەر کاریگەریی لەسەر داناوە. لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەو شیعرانە دەکات کە لەسەر پەڕەی جگەرە نووسیویەتی: گولێن قاسد لە سەردەمێکی جیاوازدا، لە تەمەنێکی گەنجیدا، لە کەشێکی گۆڕاو و شوێنێکی جیاوازدا نووسراوە (بەوران، 2019، 5). هەم ئازادی و هەم شیعری ئەو بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە.
گریێن کەڤۆکان
ب سەر خەیالێن وان دە
درژینن...
(ساڤجی، 2006، 15)
لە شیعرەکانی پەرتووکی (گولێن قاسد)دا کەشێکی نهێنی، ئازار، بێ هیوایی، مردن و شەڕ لە وڵاتدا هەیە. بە تایبەت کاریگەریی ئەو شەڕەی کە لە وڵاتدا ڕوو دەدات، زۆر زۆرە. وشەکانی شاخ، دایک، نیشتمان، منداڵ، مردن و گوند و هتدی بەکارهێناوە.
دلێ دایکان بوویە ئاواز
ژ تەمبوورێ ڕە
چیرۆکێن خوە دسترێنن
ڕوودنن ل بەر دەرگووشێن ژ دارا گویزێ
ل سەر کابۆکێن وان پێچەکێن ڤالا
کراسێن بووکانیێ
و وێنەیەک ماسووم
ڕێدووریا شەرڤانان
دنەهورینن
(ساڤجی، 2006، 15)
ئەو ساڵانەی کە فاتما ساڤجی دەینووسی، دەنگی ژنی کورد لە ئەدەبی کوردیدا زۆر نەبوو. لەلایەک گوشاری کۆمەڵگە، لەلایەکی ترەوە گوشاری داگیرکاری و بەندیخانە کەشەکەی سەختتر کردبوو. داهاتوویەکی نادیار و بەندیخانە، کاریگەریی زۆری لەسەر ساڤچی هەبوو. بەڵام ئەم کاریگەرییە گشتگیر نەبوو، هەندێکجار هیوای بەهێز و هەڵوێستی ئازا و سەرکێشی لە خۆی نیشان دەدا. لە شیعری بیرانینێن تەدا:
دزانم!
تو ب من ڕە مای:
هەر کو نەیار ب سەر من دە تێ،
وی دلێ تەیێ دیاری
د مسرا دەستێن خوە دە
ب سەر زلمێ دە دهەژینم...
(ساڤجی، 2006، 111)
=KTML_Bold=تەوەری شیعرەکانی فاتما ساڤجی=KTML_End=
1- ئەوین
خۆشەویستی تەوەری سەرەکیی شیعرەکانییەتی. هەموو شاعیران لەسەر ئەم تەوەرە نووسیویانە. هەرچەندە بە مانای یەکەم وەک خۆشەویستیی نێوان دوو کەس تێدەگەین، بەڵام ئەمڕۆ مانایەکی فراوانتری هەیە. خۆشەویستیی نیشتمان، خۆشەویستیی خودا و خۆشەویستیی نەتەوە و هتد. خۆشەویستی لە شیعرەکانی فاتما ساڤجیدا بابەتێکی سەرەکییە. لەنێو حەسرەتدا خۆشەویستییەک سەرهەڵدەدات. حەسرەتێک، خەم و خۆشەویستیی لە هەستی شاعیردا خوڵقاندووە. (کەڤر، 209، 16).
لە شیعری ستێر وەشیاندا:
چەند ستێر وەشیان
ژ ئەزمانێ دلێ من
خەونێن چەند نفشان
مان د ناڤ دەستێن من دە
ڕوویێن چەند ئەگیدێن ئەفسانەیان
ڕەنگ ڤەدان
ل پەلکێن سەلڤیا تەمەنێ من...
تەنێ ئەز دزانم،
ئەز ئەوا کو میراتگرا
خەیالێن زارۆکان،
هەڤپارێ لەیستنا
هەمی کەچکێن چیانم...
ئەز ئەوا کو
د بەنکێ هەمی سێداران دە
بەیبوونەکە باگۆکی مە
دهەژژم...
(ساڤجی، 2006، 61)
لە شیعری کولیلکا بەهیڤێدا:
من فێری کولیلکا بەهیڤێ مەکە دیسە
خوە وەک چیاکێ شین مەدە بەر دلێ من
ئەو خەزال ولۆ ل وێ دەرکا ها تی
ئەز د بەربانگا لجێ دا شەوتی
(ساڤجی ، 2018، 68 )
تەوەری خۆشەویستی لەگەڵ کەشی خەم، بەجوانی لە شیعرەکانیدا دەردەکەون. دەردی خۆشەویستی بە هاتنی ئاشق کۆتاییی دێت، بەڵام لە شیعرەکانی ساڤچیدا بە واتای هاتنی ئاشق نییە. هەمووان لە حەسرەتدا چاوەڕوانن.
لە شیعری خالا گەردەنێدا:
هەر شەڤێ
ژ خالا گەردەنا دووپشکەکی زەر
ب ڕازا خوەکوشتنێ ماچی دکە
ولۆ تێ...
خوە دگهینە کانیکا تاریێ
ڕهێ خوە هوورک هوورک ژ هەڤ ڤەدچرینە
و دلێ خوەیێ ژ تێلێن ڕێسای بەتلی
گولک ب گولک،
ب دارا خوەزیان ڤە دکە...
(ساڤجی، 2014، 52)
2-خەون
تەوەری خەون لە ئەدەبدا بووەتە ئامرازێکی گرینگ بۆ دەربڕینی قسەکانی دڵ. چونکە هەندێکجار وتنی هەندێک شت لەلایەن دەسەڵاتەوە قەدەغە دەکرێت، واتە ناکرێت ڕاستەوخۆ دەریببڕیت، لەو کاتەدا خەون یارمەتیی نووسەران دەدات. سنوور، شوێن و کات هەڵدەگرێت. خەون یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی شیعرەکانی فاتما ساڤجی. ئەو لە خەوندا هەر خۆشەویستی، حەسرەت، چاوەڕوانی، بەختەوەری، نیشتمان، کچ، شاخ و یار و ئازادییەکی گوتووە. تەنانەت لە خەونیشدا ئازار هەیە.
لە شیعری بسکێن خەونێدا:
کی دزانە وێ جارەکە دن
د کیژان زارۆکاتیا زەمێن دە
چیا و پیرا من وەکی دو خوشکان
دەستێن وان دیێن هەڤ دە،
وەرن ستێرکێن جێوی دالقینن
ب هەر دو بسکێن خەونا من ڤە؟...
(بیرا برینێ)
لە شیعری هێشین ببە:
تو دخانا گوندەکی شەوتی بووی
ل گەویا من،
پەرەنگەکی ژ ئاگرێ دارستانا مای
ل کەڤیا دلێ من،
تو زارۆکەک ب ژەهرێکەتی بووی
ل هەلەبچا هەمبێزا من،
ڕۆندکێ خەزالەکە کوشتی
ل سەر کانیکا چاڤێن من،
دبێژم ئێدی وەرە کولا من
ب نەفەلێ ڕە
هێشین ببە
ل خەونا من (ساڤجی، 2010، 49)
بێگومان تەوەری خەون دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئافراندنی شیعرێک. فاتما ساڤجیش لە شیعرەکانیدا بە سەرکەوتوویی ئەمەی بەکار هێناوە. بە تایبەت لەم بەرهەمانەدا هەن: خەونە زێڕینەکان گازندەکانی ئەحمەد خانی، هیوای ژنان داری شکاو، شیعرە بە باسکەکانی فەقێی تەیران، یادەوەرییەکانی منداڵانی نیشتمانێک... ئامۆژگاری گەورەکانی خێڵ، خەیاڵی ئاشقێکی سەردەمی ئاوێنەیەکی شکاو، بێدەنگیی گوندێکی وێران... شەکری جەژنی ئەرمەنییەکان، ئاگرێک لە تفکی ئێزیدییەکان... هەن.
3- وڵات
بۆ مرۆڤەکان وڵات هەندێکجار ئەشکەوتێکە، هەندێکجار گوندێکە، ناوچەیەکە یان شارێکە. و هەندێکجار ئەمە بە گشتی بووەتە وڵات. بێگومان بۆ مرۆڤ ئەو شوێنەی لێی لەدایک بووە، وڵاتە. هەرچەندە لە سەردەمی مۆدێڕن و دەوڵەت- نەتەوەدا مانای جیاوازی هەیە، بەڵام وڵات لە هەمان چوارچێوەدا بۆ ئێمە پیرۆزە. لە شیعرەکانی فاتما ساڤجیدا ئەمە یەکێک لە تەوەرەکانە. بەڵام تەنیا ئەوان نین. ئازادیی نیشتمان، تاڵانکردنی، خاوەندارێتینەکردن، دووربوون لێی، ئازار و دڕندەیی هەن.
لە شیعری ب هەیڤێ کەتمدا:
کەچکەک کو ب هەیڤێ کەتمە
ئەز نەها
زارۆکەک ئەمر قوت
و بێ بافرکم
د ناڤ نۆفێ مندالان دا
وەلاتەکی دل خربەهکری
د ناڤ هەمی وەلاتان دە.
خەزالەکە بریندار
نەینکەک بێ ڕوو مە ئەز.
ئەز کووشتیەکە ڤەشاری مە
د هێمایێن هەلبەستێن خوە دە.
دمرم ئەز نها
و هەمی ئاگر ژی
خوە ڤەدمرینن...
(ساڤجی، 2007، 79)
4-خەمگینی
تەوەری خەمگینی، لەگەڵ نیشتمان، خۆشەویستی، خەم، مردن، شەڕ و ئازادی، بە زۆری لە شیعرەکانی فاتما ساڤجیدا دەردەکەوێت. لە کوێ شەڕ هەبێت، ماتەمینی هەیە و ئەوە خەمە. لە کوێ وڵات چەوساوەتەوە، لەوێ خەم و پەژارە زیاترە. ئاشقێک کە بە مەعشووق ناگات، خەم و دڵتەنگییە. دووربوون لە خاک، چاوەڕوانی بۆ ئازادی و مردنی ناوەخت دەبێتە هۆی هەستی قورسی دڵتەنگی.
لە شیعری دەستێن ستێراندا:
ئێڤار
پەرکێن هەجیرەشکان
ب سەر بەزا دلێ من بە ڤەدرەشینە...
مرنێن منی بێدەنگ
د چاڤێ خەجیجۆکان دە ڤەدژینە...
خوناڤا هەستێن من
د پایزەکە کۆچبەر دە
ب سەر گولیێن دارێن زەری زێرین دە دبارینە...
ئێڤار، خەونەکە هشین
ڕاچاڤی شەڤێن زندانا من،
ئەڤینەکە کریستالی
بەخشی
ئەڤینەکە کریستالی
بەخشی شکەستنێن منی نەجەربی،
دەستێ ستێرەکە دلۆڤان
درێژی دلێ منی ژ پەلێن بنەڤشان دکە...
(ساڤجی، 2007، 21)
لە شیعرەکانی ساڤجیدا دەنگێکی نەتەوەیی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی شەرمنانە و ئینتەرناسیۆنالیستی نییە. بەبوێری و ئیمانەوە داوای داهاتوو دەکات. پێکەوە بەهێز بن.
لە شیعری خوەنەکە هەڤریشمیدا:
ئەزێ نەبینم
ژ گۆرا من قەڤزەکێ دوور
وێ ژنەکە مدیادی ب فیستانەکی بنەڤشییێ هەڤریشمی
ب وێ بەژن و بالا خوە یا چیای
دێ مەرەما من ب جی بینە
هەفت دەنگان ژ خەونا منی قەدیفەی ڕە نێرگزێن ل بەر کێلا من ل با دبن،
ب مزگینیا ئازادیا کوردیستانێ سالی بهەسینە... (ساڤجی، 2018، 70)
[1]