ناو: زاهیر
ناوی باوک: شکور
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-09-2024#
شوێنی کۆچی دوایی: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
زاهیر شکور ڕۆژنامەنووس و نووسەر و مێژونووسی دیاری شاری کەرکووک، جێگری بەڕێوەبەری پێشووتری کەناڵی ئاسمانی کەرکووک و خاوەنی ناوەندی دیالۆگ بوو.
زاهیر شکور یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرە دیارەکان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەبەرەو پێشبردنی ڕەوتی میدیا و ڕۆشنبیری لە کەرکووک.
زاهیر شوکر خاوەنی چەندین پەرتووکی لێکۆڵینەوە و مێژووییە و لە چەندین دەزگای ڕۆشنبیری و میدیاییدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە دامەزراندن و گەشەپێدانیاندا.
ڕۆژی 12-09-2024 بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.[1]