کۆچی دوایی کاک زاهیر شوکر، رووناکبیر، تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتی و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی دیالۆگ لە کەرکوک، لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەی، نووسەران و رووناکبیرانی کەرکوک دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!