تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە بەهێزترین یاری لە قۆناغی دووەم و کۆتایی خولی لاوانی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو لە دەرەوەی یاریگەکەی بووە میوانی لاوانی یانەی غاز شیمال.
کاتژمێر (4:00)ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #24-05-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی غاز شیمال هەردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی غاز شیمال و پێشمەرگە لە جەولەی 14 و دوا جەولەی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بە یەک گەیشتن لەو یارییەدا و لە نیوەی یەکەم پێشمەرگەکان بە ئاستێکی بەرز بینران و لە خولەکی 22 (مستەفا عودەی) بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ تیمەکەی پێشمەرگە تۆمار کرد.
ئەمە و لە هەمان نیوەدا و لە خولەکی 26 (مستەفا غازی) بە هەمان شێوە و بە لێدانی پەناڵتی ئەنجامەکەی بۆ یانەی غازی خاوەن یاریگە یەکسان کردەوە و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان بە کۆتاهات.
نیوەی دووەم، لەگەڵ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیم و شێوازی یاریان پێشمەرگەکان بە ئاستێکی بەرزتر بینران و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان کردە سەر گۆڵی یانەی غاز و تا لە خولەکی 90 یاریزانی لاوی پێشمەرگە، (بادینان ئەحمەد) ئەنجامەکەی پێش خست و دووەم گۆڵی تۆمار کرد.
لاوانی پێشمەرگە بەو ئەنجامە ڕازی نەبوون و لەگەڵ زیاتکردنی کاتی یاسای و لە خولەکی 90+8 یاریزانی (هۆزان پشتیوان) توانی سێیەم گۆڵی تیمی لاوانی پێشمەرگە تۆمار بکات و سەرەنجام یاری بە 3-1 گۆڵ لەبەرژەوەندی کوڕانی سەوز پۆشی شاری ڕۆشنبیران بە کۆتاهات و بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان توانیان گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتووی خولی پیشەگەران یەکلا بکەنەوە.
جێگەی باسە لە تیمەکانی یانەکانی باکوور #یانەی وەرزشی هەولێر#، نەورۆز ، پێشمەرگە و زاخۆ توانیان بگەنە قۆناغی داهاتووی خولەکە.[1]