لە دوا جەولەی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و کاتژمێر (3:45) خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #26-05-204#، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە یانەی ناسریە کرد، یارییەکە بە ئاستێکی بەرز بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی ڕکابەری یاریزانانی هەردوو تیم دواجار یاریەکەیان بە یەکسان بوون و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش، پێشمەرگە توانی بە کۆی 36 خاڵ و بە پلەی دووەم لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی یانەکانی ئێراق.
ئەمە و بە کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی 22 و دوا جەولەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی ئێراق یانەی (الکرمە) بە 37 خاڵ و بە پلەی یەکەم و ناسریە بە 32 خاڵ و بە پلەی سێیەم و هەرچی یانەی ئیتیسالات بوو بە کۆی 30 خاڵ و پلەی چوارەم گەیشتنیان بە قۆناغەکە مسۆگەر کرد.
لە کۆمەڵەی دووەمی یانەکانیشدا، (دیالە، جۆلان، مەسافی و ڕومادی) بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایاب شاد بوون.[1]