ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەوارناسان لە گردی کاراهان نەخشاندنی گوێدرێژێکی تەمەن 11 هەزار ساڵە لە کاتی راکردندا
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
بەهۆی کنە و پشکنینەکانی ساڵی 2024 لە گردی #کاراهان# لە #ئورفە# لە باکووری #کوردستان#، زیاتر لە 250 ستوون (پایە) دەرکەوتوون، کە شێوەی (T)یان لەسەر دیارە.
لەنێو ئەو دۆزینەوانەدا وێنەی کەرێک (گوێدرێژ)ێکی کێویی جووڵاو، کە لەسەر یەکێک لە بەردەکانی زەوییەکە هەڵکەندراوە، دۆزراوەتەوە. پرۆفیسۆر نەجمی کارۆل، بەرپرسی هەڵکەندنی گردی کاراهان، ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەوڵەکانی کنە و پشکنین لە دە شوێنی جیاوازدا بەردەوامن، لەنێویاندا گردی کاراهان، وەک بەشێک لە پڕۆژەی تاش تەپلەر (گردی بەرد).
کارۆل، رایگەیاندووە، کە ئەمساڵ کار لەسەر بینا و کەلاوە رووخاوەکان و شوێنە گشتی و جۆراوجۆرەکانی کاراهان دەکەن.
ڕوونیشی کردەوە، کە زەوییەکە بە بەردی تەختی گەورە رووپۆش کراوە، هەندێک لەو بەردانە وەک بەردی بڕین بەکار دەهێنران و یەکێکیان وێنەی کەرێک (گوێدرێژێک)ی کێوی لەسەر بووە، چونکە ئاژەڵان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە مێژووی ئەم قۆناغەدا و بە دوو بەشی سەرەکی دەستنیشان کراون، بەشی یەکەم ئەو ئاژەڵانە دەگرێتەوە، کە بوونێکی ترسناکیان هەیە، کە زۆرجار لەسەر ستوونەکان وێنە دەکرێن، بەشی دووەم بریتین لە باڵندە و گیاندارانەی، کە بە شێوەیەکی باو بەکار دێن، وەکوو ئاسک و کەری کێوی، ئەم ئاژەڵانە بەپێچەوانەی ئەو بوونەوەرە ترسناکانە، لەو قۆناغەدا بەشێک بوون لە ژیانی ڕۆژانە، رۆڵی گوێدرێژیش، کە لە بینایەکی جووڵاودا دۆزراوەتەوە، وێنە کراوە، دۆزینەوەیەکی ناوازەیە، کە تێگەیشتن لە ئاژەڵان و پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەیان زیاد دەکات.
کارۆل جەختی لەوەیش کردەوە، کە ئەو پێکهاتانەی ئێستا کاریان لەسەر دەکەن شوێنگەلێکن، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ لەمەوبەر، بوونی بەردبڕینیان تێدا دەردەخات، کە چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەش لێرە ئەنجام دراون.
باسی لەوەیش کردووە، لەسەر ئەوەی کە بوونی وێنەی ئاژەڵ یان پەیکەری لەو جۆرە لەم شوێنانەدا دەیسەلمێنێت، کە لایەنی ڕەمزیی هەیە، وێنەی گوێدرێژە دۆزراوەکە درێژییەکەی نزیکەی 20 سم دەبێت، کە ڕاست لەتەنیشت بەردی نەخشێنراوەوە دانراوە، بەڵام جووڵەی لەبری قەبارەکەی نیشان دەدرێت و بەپێی ئەو بەردەی لەسەری هەڵکەندراوە، ئەمەش دیسانەوە لێهاتوویی ئەو هونەرمەندانەی ئەم قۆناغە نیشان دەدات.
ئەمە یەکەم نموونەیە، کە وەک فیگەرێک لەسەر زەویی باڵەخانەکانی گردی کاراهان دەرکەوتووین، بێ گومان ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە ڕەنگە حاڵەتی هاوشێوە هەبن. لێکۆڵەرەوەکانیش هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی نهۆمی زۆر لەو پێکهاتانەی لێرەدا ئاماژەیان پێ کراوە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!