ناو: سەعید
نازناو: سەعید بارزانی
ناوی باوک: ئەحمەد نادر
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: #05-02-1999#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بێدودى سەربە شارەدێی پیران لە شارۆچکەی #مێرگەسوور# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #پیرمام#
$ژیاننامە$
سەعید ئەحمەد نادر ناسراو بە (دکتۆر سەعید بارزانی) پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1930 لە گوندی بێدود لەدایکبووه، بڕوانامەى دکتۆراى وەرگرتووە، بەرپرسى لق بووە، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى #پارتى دیموکراتى کوردستان# بووە، لە ساڵانى هەشتا دووجار برینداربووە، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى ناوچەى بارزان بووە، نووسەری پەرتووکی #خەباتی کوردی عێراق لەپێناو ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی (1941-1963)# بووە، ساڵی 1999 کۆچی دوایی کردووە.[1]