پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سالار ئەربیل
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید ئاراس رواندزی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێروان ئەحمەد
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زوبێر باڵەک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,077
وێنە
  111,943
پەرتووک PDF
  20,524
فایلی پەیوەندیدار
  106,676
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,624
پەرتووکخانە 
25,931
کورتەباس 
18,892
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,981
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,487
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,418
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
739
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   تێکڕا 
240,541
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعری...
پرسی نەوت و کام رێگە؟
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پرسی نەوت و کام رێگە؟

پرسی نەوت و کام رێگە؟
=KTML_Bold=پرسی نەوت و کام رێگە؟=KTML_End=
#جەواد قادر#

=KTML_Bold=لەبارەی پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی واشنتن بۆ پرسی نەوت لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=
لە کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئینستیتیوتی واشنتن ئەو توێژینەوەیەی بڵاوکردەوە کە سەبارەت هۆکاری بەیەکنەگەیشتنی #هەولێر# و بەغدا لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو. توێژینەوەکە دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە بەڕێوەچوو و بۆیە دەرهاوێشتە و ئەگەرەکانی بڕیارەکەی دادگەشی لە خۆگرتووە.

توێژینەوەکە د. مایکڵ نایتس ئەنجامی داوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەیش ئەمساڵ سێ جار سەردانی هەولێر و بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنە کاریگەرەکانی پرسی نەوت رای گۆڕیەوە. توێژینەوەکە کرۆکی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و توانستی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق دەخاتەڕوو.

نایتس پێیوایە کە سەرباری قووڵیی ناکۆکییەکان، هەولێر و بەغدا دەتوانن بگەنە رێککەوتنێک کە تێیدا هەردوولا سوودمەند بن. ئینستیتیوتی واشنتن لەو سۆنگەیەوە کە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەرەی ئەو ستراتیژە جیهانییەی کە ئەمەریکا بۆ دەستەبەرکردنی ئاساییشی نێودەوڵەتی بەڕێوەیدەبات، مانەوە و گەشەی هەرێمی کوردستانی بە لاوە جێگەی بایەخە. لە راستیدا، پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی واشنتن کە بە دڵنیاییەوە هاوئاهەنگە لەگەڵ روانگەی ئیدارەی ئەمەریکا، خاترێکی زۆری کوردی تێدایە، ئەگەرچی سوودێکی زۆریشی بۆ بەغدا هەیە. پێشنیازەکە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، پاڵپشتیی سیاسیی ئەمەریکای لەگەڵدا دەبێت و دەتوانێ ببێتە زەوینەی رێککەوتنێکی جێگیر لەنێوان بەغدا و هەولێر کە تێیدا هەردوولا سوودمەند دەبن و بە تایبەت بۆ کورد پێشکەوتنی خێرای پیشەسازیی نەوت و وزە بەرهەم دەهێنێت.

ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە سەربەستیی پیشەسازیی نەوت و گاز و وزەی کوردستان دەپارێزێت و هاوکات تێبینییەکانی حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ دەکات و هێزێکی زیاتر بە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان دەدات. لە راستیدا، پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی واشنتن خاڵی هاوبەشی یەکجار زۆری هەیە لەگەڵ روانگە و نەخشەڕێگەی سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی# بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاساییش لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەر بۆیەیشە دەتوانێت یارمەتیدەری رێککەوتنێکی گەورەتر لەنێوان بەغدا و هەولێر بێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەرێمی کوردستان دەوڵەتی عێراق بە دەوڵەتی هاوبەشی خۆی دەزانێت، بە مەرجێک کورد بەشداریی فەرمانڕەوایی بێت، نەک هەر تەنیا لەسەر خاکی خۆی کە کوردستانە، بەڵکو لە سەرانسەری عێراق.

ئەمە بۆ پرسی نەوتیش هەر دروستە. ئینستیتیوتی واشنتن دەڵێت، نەوتی کوردستان نەوتی هەموو گەلی عێراقە، بە مەرجێک کورد بەشداربێت لە پرسی بڕیاردان لەسەر پرسی نەوت و وزە لە سەرانسەری عێراق. هەر بۆیەش پێشنیاز دەکات جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ کورد بێت و لە هەولێر دابنیشێت. یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ناو پێشنیازەکە رێککەوتنەوەی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە. ئینستیتیوتی واشنتن دەڵێت، هێنانەوەی یەکێتی بۆ ناو بازنەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دا، کاریگەریی راستەوخۆی بۆ سەقامگیریی و گەشەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستاندا دەبێت. پێچەوانەکەیشی هەر دروستە. بێ دەستەڵاتکردنی یەکێتی زیانی راستەوخۆ بە ستراتیژی وزە لە کوردستاندا دەگەیێنێت.

لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستاندا رەنگە هیچ پرسێک ئەوەندەی ئیدارەدانی پرسی نەوت و وزە بۆ مانەوە و گەشەی کوردستان بایەخی نەبێت. پیشەسازیی نەوت کە بەرهەمی سیاسەتە ئابوورییەکانی نێچیرڤان بارزانییە، لە دوای 2007ەوە جۆرێک لە سەربەخۆیی ئابووریی بە هەرێمی کوردستان بەخشیوە. بەڵگە بۆ سەرکەوتوویی ئەم ستراتیژە لەوەدا دەردەکەوێ کە هەرێمی کوردستان ئێستا بەبێ ئەوەی پێویستی بە یارمەتیی بەغدا هەبێت دەتوانێ خەرجییەکانی خۆی بە مووچەشەوە دابین بکات. لە راستیدا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چیتر پێویستی بە 138 ملیۆن دۆلارەکەی بەغدا نییە (لیژنەی دارایی پەرلەمان 2022) بۆ ئەوەی مووچە و خەرجییەکانی دەستەبەر بکات. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە کە کەموکوڕییەکانی دیکەی سیاسەتی نەوتیی کوردستان بە زیادەوە دادەپۆشیت.

هەرێمی کوردستان کە خاوەنی نزیکەی 45 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە (ریسەرچگەیت 2020)، ئێستا رۆژانە نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام دەبووایە تاوەکو 2015 ئەم ژمارەیە بۆ یەک ملیۆن و تاوەکو 2019 بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبکاتەوە (ئاشتی هەورامی 2013)، بە مەرجێک زەوینەی سیاسی و یاساییەکان رەخساوبن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەرێمی کوردستان مانگانە بایی سەرووی یەک ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە (دیلۆیت 2022)، بەڵام چونکە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ ئەندامی ئۆپێک نییە و لە رێگەی کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە نەوت دەردەهێنێت و دەیفرۆشێت، نزیکەی نیوەی ئەم داهاتە دەداتەوە کۆمپانییەکان.

بەغدا لە رووی ئابوورییەوە لە بەژەوەندییدایە کە رێگە بدات هەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوتی خۆیەوە بودجەی ساڵانەی خۆی دابین بکات. بەڵام لە رووی سیاسییەوە، سەربەخۆیی ئابووریی هەرێمی کوردستان گرفتێکی درێژخایەن بۆ پرسی یەکپارچەیی عێراق دروست دەکات و بە تایبەت سەرئێشەیەکی زۆر بۆ سیاسییە دەستڕۆیشتووەکانی ژێر هەژموونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقدا دەنێتەوە. بەپێی دەستوور بەغدا دەبێ مانگانە نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتیی خۆی (17% لە کۆی داهاتی مانگانەی عێراق لە فرۆشی نەوت کە ئێستا نزیکەی 11 ملیار دۆلارە دوای کەمکردنەوەی خەرجی سیادی) بداتە هەرێمی کوردستان. ئێستا لە کردەوەدا هیچ نادات، چونکە هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی لە داهاتی نەوتی خۆی دەستەبەر دەکات.

تاوەکو ئەوکاتەی تورکیا بۆریی نەوتی جەیهان بەسەر هەرێمی کوردستاندا دانەخات، بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق دژ بە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان کۆسپی جیددی بۆ هەناردەکردنی نەوت نانێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانیش لە کورتمەودادا لە کوردستان بکشێنەوە. تاوەکو ئەو کاتەی بۆرییەکە کراوە بێت، کۆمپانیای جێگرەوە هەن کە لە درێژخایەندا ئامادەی دەرهێنانی نەوتی کوردستان دەبن.

هۆکاری سەرەکیی دانەخستنی بۆریی جەیهان بۆ ئەو بەرژەوەندییە ئابوورییە دەگەڕێتەوە کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیای دەستەبەر کردووە. بەشێکی یەکجار گەورەی بازاڕی هەرێمی کوردستان لە دوای 2004ەوە بەسەر کۆمپانیا تورکییەکاندا کراوە بووە و داخستنی بۆریی جەیهان زیانی ناپێویست لە بەرژەوەندیی ئابووریی تورکیا دەدات. عێراق کە ئێستا سکاڵای نێودەوڵەتیی لەسەر تورکیا بە هۆی ئەم بۆرییەیەوە تۆمار کردووە، بەوردیی ئاگاداری بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانە.

سەرووی دوو هەزار کۆمپانیای تورکی لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن و نزیکەی 80%ی بیناسازیی لە هەرێمی کوردستاندا بە کۆمپانیا تورکەکان سپێردراوە (ژووری بازرگانی 2013). هاوکات، ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە رێککەوتن، هەرێمی کوردستان ناتوانێ تاوەکو سەر گرەو لەسەر کراوەیی بۆریی جەیهان بکات. عێراق سەرئەنجام دەتوانێ لە رێگەی دادگەی نێودەوڵەتییەوە تورکیا ناچار بە داخستنی بۆرییەکە بکات. بەڵام ئەمە رەنگە جارێ دوور بێت.

هەرێمی کوردستان بەرژەوەندییەکی هاوشێوەی تورکیای بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناو کوردستاندا دروست نەکردووە. ئێران نەیشاردووەتەوە کە دەیەوێ پشکی لە بازاڕی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەبێت کە هاوسەنگی بکات لەگەڵ هەژموونی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا. بە واتایەکی روونتر لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێران هیچی پێ ناگات. هاوکات پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت دراوسێیەکی نەیاری کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکات کە رەنگە دواجار هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراقیش بکات. بۆیە کاردانەوەی تاران و گوشارهێنان بۆ سەرکردە سیاسییەکانی خۆی لە بەغدادا رەنگدانەوەیەکی سرووشتیی کۆماری ئیسلامییە. لە درێژمەودادا هەولێر پێویستە رێگەیەک بۆ هاوسەنگکردنی پشکی هەردوو دراوسێ زلهێزەکەی لە بازاڕی کوردستاندا ببینێتەوە.

=KTML_Bold=ئینستیتیوتی واشنتن چی دەڵێت؟=KTML_End=
بۆ چارەی پرسی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا، ئینستیتیوتی واشنتن پێشنیاز دەکات کە بەغدا و هەولێر، بە شێوەیەکی کاتی، لەسەر کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی رێکبکەون. ئەم رێککەوتنە کاتییە کە دەبێ بە چاودێریی و بەشداریی یاسایی لایەنی نێودەوڵەتییەوە واژۆ و جێبەجێ بکرێت، کاتی پێویست بە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات کە ئامادەسازیی باشتر بۆ رێککەوتنێکی گونجاوتر بکەن. ئەو ماوەیەی کە ئینستیتیوتی واشنتن پێشنیازی دەکات دوو ساڵە. بەڵام تەنانەت لەو دوو ساڵەیشدا، هەرکام لە لایەنەکان بە رێککەوتنەکە رازی نەبوون، دەبێ بتوانن لە رێککەوتنەکە بکشێنەوە و بگەڕێنەوە دۆخی پێشتر. ئینستیتیوتی واشنتن دەڵێت، هەردوولا دەستکەوتی گەورە لەم رێککەوتنە بۆ خۆیان مسۆگەر دەکەن.

ئینستیتیوتی واشنتن پێشنیاز دەکات کە لەو دوو ساڵەدا سۆمۆ دامەزراوەی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبەرێکی هەبێت کە نەوتی عێراق ئیدارە بدات و لە هەولێر جێگری بەڕێوەبەری هەبێت کە نەوتی هەرێمی کوردستان ئیدارە بدات جێگرەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان دەکرێت بە هەموو دەسەڵاتەکانەوە.

هاوکات، نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی سۆمۆ لە بەغدا دەستبەکار بێت. هەروەها، کۆمۆ دامەزراوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبەرێکی هەبێت کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان بکرێت و لە بەغدا جێگری بەڕێوەبەری هەبێت کە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە دیاری بکرێت. هەروەها، هەموو گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی سۆمۆوە واژۆ بکرێن.

بۆ ئەم توێژینەوەیە، د. مایکڵ نایتس ئەمساڵ سێ جار سەردانی هەولێر و بەغدای کرد. هەرسێ سەردانەکە دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵییەوە بوون. نایتس توێژەرێکی سەر بە ئینستیتیوتی واشنتنە و رەنگە یەک لە زاناترین پسپۆڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت. ئینستیتیوتی واشنتن دەکەوێتە ریزی پۆلێک دامەزراوەی ئەکادێمییەوە کە لە داڕشتنی رێکاری سیاسی یارمەتیی حکومەتی ئەمەریکا دەدەن. هاوکات، نایتس دۆستێکی دیاری کوردە لە ناوەندە ئاکادیمییەکاندا.

لە توێژینەوەکەیدا، کە هەروەها هەڵگری پێشنیازێکی دیاریکراوە، نایتس دەڵێت، ئەمەریکا دەبێ هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ بۆ هێنانەدی رێککەوتنێکی پتەو لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پرسی نەوت. نایتس دەڵێت، رێککەوتنێکی لەم چەشنە نەک هەر تەنیا کێشەی نەوت و وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا چارەسەر دەکات، بەڵکو سەقامگیری لە وڵاتەکەدا و یەکپارچەیی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پتەوتر دەکات و یارمەتیی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات. نایتس دەڵێت، عێراق و هەرێمی کوردستان لە درێژخایەندا دەتوانن تورکیا و ئەوروپا لە گازی رووسیا و ئێران بێمنەت بکەن.

ئەو دەڵێت، لە بنەڕەتدا وەزارەتی نەوتی عێراق دوو کێشەی سەرەکیی لەگەڵ گرێبەست نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە: یەکەم، ئایا هەرێمی کوردستان مافی ئەوەی هەیە بەبێ عێراق گرێبەست واژۆ بکات؟ دووەم، جۆری گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان. ئەو دەڵێت وەزارەتی نەوتی عێراق نایەوێت دوو بڕیاردەری بواری نەوت لە وڵاتەکەدا هەبن و بوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەولێر بایەخ و سەنگی وەزارەتی نەوتی لە بەغدا کەم کردووەتەوە و سەرئێشەی
بۆ رێسا و بڕیارەکانی ناوەتەوە.

بەپێی توێژینەوەکەی نایتس، هەرێمی کوردستان کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە کە لەگەڵ بەغدا بە هاوبەشی بە گرێبەستەکاندا بچنەوە؛ کێشەی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق ئەوەیە کە بەغدا راستەوخۆ دەست بەسەر گرێبەستەکاندا بگرێت. بەڵام بەغدا نایەوێت و ناتوانێ دەست بەسەر گرێبەستەکاندا بگرێت و هۆکارەکەیشی روونە: بەشی هەرە زۆری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە داهاتوودا لەناو ئەو جوگرافیایەدا دەبن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا دەسەڵاتی سیاسی و ئیدارییە. بۆیە، بەغدا بۆ مانەوەی شکۆی وەزارەتی نەوتی خۆی و تاکبڕیاری لە پرسی نەوتدا، رێگەی دووەمی پێ گونجاوە: واتە بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بچنەوە و یاسای پێویست دەربکەن. بە واتایەکی روونتر، ئەگەر بەغدا بتوانێ جۆری گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان هاوشێوەی گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوت و رەشنووسی یاسای نەوتی عێراق بکات، سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێناوە و پرسی نەوتی لە عێراقدا یەک دەستکردووە. ئەوە هێزێکی زیاتر بە پیشەسازیی نەوتی عێراق دەبەخشێت و هاوکات بۆ یەکەمجار گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دانیان پێدا دەنرێت و لە بەرامبەر کڕیاراندا هێزێکی زیاتر وەردەگرن.

ئەگەر رێککەوتنێکی وا لەنێوان بەغدا و هەولێردا بکرێت، گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبن. نایتس دەڵێت، بەشداربوونی سۆمۆ دامەزراوەی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق لە گرێبەست نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە خێرایی نرخی نەوتی کوردستان بەرز بکاتەوە و خەرجیی دەرهێنان و گواستنەوە نەوت کەم بکاتەوە. گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا بە جۆرێکن کە تێچووی گواستنەوەی هەر بەرمیلێک زیاتر لە سێ دۆلارە لە کاتێکدا بەغدا 1.75 دۆلارە بۆ گواستنەوەی بەرمیلێک نەوتی خۆی دەدات. هاوکات ئەگەر ئەم گرێبەستە سەربگرێت بەغدا ئامادەیە تا وەکو سێ ملیار دۆلار قەرزی نەوتیی هەرێمی کوردستان بداتەوە. هەرێمی کوردستان داوای دانەوەی زیاتری کردووە، نزیکەی 10 ملیار. بۆ پرسی وەرگرتنی پارە لە کڕیارانی نەوتەوە، نایتس پێشنیازی بانکێکی نێودەوڵەتی دەکات کە بەغدا و هەولێر هەردووکیان چاودێرییان بەسەرەوە هەبێت. هەردوولا پێشتر رەزامەندییان لەسەر بانکێکی لەم چەشنە داوە.

لە راستیدا، رای ئینستیتیوتی واشنتن زۆر نزیکە لە بۆچوونی ئیدارەی بایدن بۆ چارەسەری کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و هەر بۆیەش پێویستە پێشنیازەکەی ئینستیتیوتی واشنتن کە خاترێکی زۆری کوردی تێدا گیراوە، بەهەند وەربگیرێت. هەرێمی کوردستان ئەگەر لەگەڵ عێراقدا رێکبکەوێت، ئاسانتر دەتوانێت بەرهەمی نەوتیی خۆی بگەیەنێتە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. ئەمە لە سەردەمی ئێمەدا کە دوونیا تووشی نوشستی ئابووری بووە، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ راستکردنەوەی زیاتری باری ئابووریی کوردستان و بووژانەوەی زیاتری وڵاتەکە و هاوکات پەرەپێدان بە سەروەریی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری لەناو عێراقدا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 15-07-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
ژیاننامە
سروە شیری
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سالار ئەربیل
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
09-05-2022
سروشت بەکر
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سالار ئەربیل
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید ئاراس رواندزی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێروان ئەحمەد
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زوبێر باڵەک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,077
وێنە
  111,943
پەرتووک PDF
  20,524
فایلی پەیوەندیدار
  106,676
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,624
پەرتووکخانە 
25,931
کورتەباس 
18,892
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,981
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,487
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,418
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
739
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   تێکڕا 
240,541
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
ژیاننامە
سروە شیری
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سالار ئەربیل
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!