پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سالار ئەربیل
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید ئاراس رواندزی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێروان ئەحمەد
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زوبێر باڵەک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,042
وێنە
  111,943
پەرتووک PDF
  20,524
فایلی پەیوەندیدار
  106,676
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,624
پەرتووکخانە 
25,931
کورتەباس 
18,892
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,981
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,487
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,418
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
739
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   تێکڕا 
240,541
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعری...
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچی ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکرا؟
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچی ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکرا؟

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچی ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکرا؟
=KTML_Bold=سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچی ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکرا؟=KTML_End=
#جەواد قادر#


سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی# لە چەند ساڵی رابردوودا لە وتار و کرداردا هەوڵیداوە دەرگەی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی بەڕووی دنیای ئازاددا بکاتەوە. ئەو داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئازادیی رادەربڕین، ئازادیی سیاسی و میدیا، ئازادیی کۆمەڵایەتی و ئایینی، مافی هاووڵاتیبوون، مافی مرۆڤ و مافی ژن بووە و بە دڵنیاییەوە ئەو هەوڵانەی ئەو لە چاوی رۆژئاوادا شاراوە نەبوون.

بە واتایەکی روونتر، لەو جەمسەربەندییە تووندەی ئێستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و، لەسەردەمێکدا کە دنیا پێدەچێت سەرلەنوێ بەسەر دوو کەمپی گەڕانەوە بۆ ئیستیبداد و گەڕانەوە بۆ ئازادیخوازیدا دابەش بووبێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوێرانە و راشکاوانە هەنگاوی بەرەو کۆمەڵگەی کراوە ناوە و پێناچێت سڵ بکاتەوە و، هەربۆیەشە بووەتە جێگەی متمانەی سەرکردە سەنگینەکانی رۆژئاوا و دنیای ئازاد. پێشوازییە گەرمەکەی دوو رۆژی رابردووی میونشن لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، درێژەی ئەو بایەخە زۆرەیە کە دنیای ئازاد لە چەند ساڵی رابردوودا بەڕوونی بۆ روانگەی مرۆڤدۆستانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دایناوە.

هاوکات، دوای رزگاریی عێراق لە 2003، وتاری یەکگرتووی رۆژئاوا (ناتۆ، یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا و بەریتانیا) بۆ پرسی ئاساییش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە هیچ قۆناخێکی دیکەدا وەک ئێستا هاوڕەنگی روانگەی هەرێمی کوردستان نەبووە. ئەم هاوڕەنگییە کە لە راستیدا پاڵپشتییەکی راشکاوە بۆ روانگە و رێکاری سیاسیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی ئەمساڵی میونشندا زۆر روونتر دەرکەوت. بەتایبەت لە سێ دیداردا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و پێشتریش لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسی دەرەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، یەکانگیریی سیاسەتی دەرەوەی رۆژئاوا لەگەڵ رێکاری سیاسی و ئەمنیی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا راشکاوانەتر دەرکەوت. لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا دڵنیاییان دا کە پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە وادەخوازن کە هاوکاری و هاوبەشیی نێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان نەک هەر بەردەوام بێت، بەڵکو پتەوتر، فراوانتر و جێگیرتر بکرێت. ئەمە هەڵوێستێکی گرنگی رۆژئاوایە و بەشێکە لە ستراتیژی یەکێتیی ئەوروپا بۆ مسۆگەرکردنی ئاساییش و سەقامگیری لە ناوخۆیدا کە لێکەوتەی راستەوخۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاساییش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستاندا دەبێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی لەسەر دوو کۆڵەگەی سەرەکی پەرە پێداوە: یەکەم، هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقی فیدراڵ نابێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێی هێزە جیهانی و ناوچەیییەکان؛ بە واتایەکی روونتر، ئاساییشی وڵاتانی دراوسێ، ئاساییشی هەرێمی کوردستان و عێراقە و، سازشی لەسەر ناکرێت. دووەم، هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری و خاوەن سەروەریی ناو دەوڵەتی عێراق، بە مافی خۆی دەزانێت هاوپەیمانی لەگەڵ هەر هێزێکدا بکات کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانی تێدا ببینرێت، چ لەگەڵ هێزە ناوچەییەکاندا بێت یان هێزە جیهانییەکان.

لەو جەمسەربەندییە تیژ و خێرایەی کە چوارچێوەی بۆ پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەردەمی ئێمە دیاریکردووە، مسۆگەرترین رێگە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، گرەوکردنە لەسەر دانوستاندن لەگەڵ ئەو لایەنانەی زۆرترین بەرژەوەندیی هاوبەشیان لەگەڵ ئێمەدا هەیە. ئەم دانوستاندنانە دەکرێ لەسەر ئاستی ناوخۆبن، یان لەسەر ئاستی عێراق؛ لەسەر ئاستی ناوچەیی بن، یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی جیهانی. ئەمە لە بنەڕەتدا روانگە و رێکاری سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە بۆ لادان لە تەنگژە و دۆزینەوەی رێگەچارە لە سەردەمێکدا کە گۆڕانی گەورە بەسەر پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە و کاریگەریی گەورەیشی بۆ سەقامگیریی سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆدا دەبێت. ئەم گۆڕانە فراوانە بەتایبەت لە جەنگی ئۆکراینا و لێکەوتەکانیدا باشتر دەرکەوت و چوارچێوە و سنوورەکانی ئەم جەمسەربەندییەی روونتر دەرخستن.

هەر لەو سۆنگەیەشەوەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرەی بە هاوپەیمانی لەگەڵ رۆژئاوا داوە و هاوبەشییەکی سەرکەوتووی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دروستکردووە. لە هەمانکاتدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو نیگەرانییانە بووە کە ئەم هاوپەیمانییە بۆ وڵاتانی دراوسێی دروستکردووە و بەردەوام هەوڵی رەواندنەوەی داوە. لە راستیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە باوەڕ بە وڵاتانی دراوسێ بهێنێت کە هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا، نەک هەر تەنیا مەترسیی تیرۆریزمی ئایینیی وەک قاعیدە و #داعش# کەم دەکاتەوە، بەڵکو یارمەتیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عیراق دەدات کە سەرئەنجام سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێی لێدەکەوێتەوە. ئەم روانگەیە تاوەکو رادەیەکی زۆر بەرژەوەندیی دراوسێیەکانی عێراقیشی دەستەبەرکردووە کە پەرۆشی ئاساییشی سنووری وڵاتەکانی خۆیانن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ناتوانێت بەبێ پاڵپشتیی راستەوخۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی (رۆژئاوا و هاوپەیمانییە جیهانییەکەی) سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی خۆی مسۆگەر بکات. ئەو دەڵێت لە وڵاتێکی فرەپێکهاتە، فرەنەتەوە و فرەئایینی وەک عێراقدا، ناسەقامگیری زۆر خێراتر و کاریگەرتر دەبێتە هۆکاری رووخانی دەوڵەت و لێکهەڵوەشانەوەی وڵاتەکە بۆ کۆمەڵێک قەوارەی بچووکی سیاسی. لە دۆخێکی وەهادا ئەگەری پێکدادانی ئایینی و نەتەوەیی و شەڕی ناوخۆ، نەک هەر ئاساییشی عێراق بە تەواوی دەخەنە مەترسییەکی جیددییەوە، بەڵکو هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ ئاساییش و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ دروست دەکەن. ئەم روانگە واقعبینانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هۆکارێکی راستەقینەی بۆ مانەوەی وڵاتانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستاندا دروستکردووە کە بەرژەوەندیی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێشی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سیاسەتی جێکردنەوە نەک جیاکردنەوەی کوردی لە عێراق و دەوڵەتانی دراوسێی پەرە پێداوە کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ یارمەتیی سەروەریی دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ دەدات. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە راشکاوی بانگەشەی رێککەوتنێکی سیاسیی نوێی لەسەر ئاستی ناوچەکە و بەتایبەت لە عێراقدا کردووە کە بەرژەوەندیی هاوبەش لەنێوان دەوڵەتانی ناوچەکە و کورد و پێکهاتەکانی دیکەدا لەسەر دۆسیەی ئاسایش دروست دەکات. بە واتایەکی رۆشنتر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت کورد ئامادەیە سەروەریی دەوڵەتی عێراق (و دەوڵەتانی خانەخوێ) بپارێزێت، بە مەرجێک دەوڵەتانی خانەخوێ، کورد وەک خاوەن سەیربکەن نەک میوان، لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بەشداربێت و لە جوگرافیای خۆیدا سەروەری تەواوی دەستووریی هەبێت. لە دۆخێکی بەوشێوەیەدا کورد نەک هەر وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی ئەو دەوڵەتانە سەیر ناکرێت، بەڵکو وەک پارێزەر و گەرەنتیی یەکپارچەییان پێگەیەکی جیاواز وەردەگرێت. هەر ئەم روانگەیەشە وایکردووە وڵاتانی دراوسێ بە باوەشی کراوەوە ئامادەی دانوستاندن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بن.

جێگیرکردنی هەرێمی کوردستان لەو دۆخە ناسەقامگیرەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، کە لە راستیدا لە کۆتایی هەشتاکان و دوای رووخانی دیواری بەرلینەوە ئاڵۆزییەکی سامناکی وەرگرتووە، پێویستی بە سەرکردایەتییەکی جیدی و هاوکات ژیرانەیە. هەرێمی کوردستان نە لە توانا و نە لە ویستیدایە کە پەیوەندییەکی ناهەمواری لەگەڵ گەل و دەوڵەتانی دراوسێیدا هەبێت. هاوکات، هەرێمی کوردستان بە باشی ئاگاداریی بەرژەوەندییە دوورمەوداکانی رۆژئاوایە لەو ناوچەیە و پێویستی بە دۆزینەوەی بەرژەوەندیی هاوبەشە لەگەڵ گرنگترین دەسەڵاتی سەردەمی ئێمە کە ئەمریکایە.

لە 20 ساڵی رابردوو لە مەیدانی سیاسی ناوخۆدا، دانوستاندن لەگەڵ یار و نەیاردا بەرچاوترین میراتی سیاسی نێچیرڤان بارزانی بووە؛ دانوستاندن و ماندوونەبوون لە دانوستاندنی دووبارە. لەو ساڵانەدا نێچیرڤان بارزانی زیاد لە جارێک و دووان نیشانیداوە کە توانای دانوستاندنی بەرهەمداری هەیە. دۆخی ئێستای ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێویستییەکی زۆریان بە پشوودرێژی و دانوستاندنی بەرهەمدار هەیە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 19-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
ژیاننامە
سروە شیری
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
سالار ئەربیل
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
09-05-2022
سروشت بەکر
ئەمین حەمید ڕەزا دەلۆیی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
سروە شیری
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
22-11-2024
هەژار کامەلا
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سالار ئەربیل
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید ئاراس رواندزی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شێروان ئەحمەد
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
22-11-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
زوبێر باڵەک
22-11-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  527,042
وێنە
  111,943
پەرتووک PDF
  20,524
فایلی پەیوەندیدار
  106,676
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,624
پەرتووکخانە 
25,931
کورتەباس 
18,892
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,981
پەند 
13,753
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,487
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,418
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,487
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
739
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
ئیدیۆم 
31
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   تێکڕا 
240,541
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
عەبدولکەریم غازی باڵەکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
بەختیاری ئاسایش
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هێرۆ بەرزنجی
ژیاننامە
سروە شیری
ژیاننامە
شوانی ڕەحمان قەشقە
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
سەنگەر سمکۆ گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
سالار ئەربیل
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
لە ئەمەریکاوە؛ بینین، مەعریفە، شیکردنەوە - بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
نیشتمان مستەفا ناوپردانی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!