سمێڵ چەورانە
هەژارەکان کە قاورمەیان خواردووە بە ڕوونەکەی سمێڵی خۆیان چەورکردووە، تا بڵێن قاورمەیان خواردووە، بەڵام ئەوە پێی ناوترێت سمێڵ چەورانە، بەڵکوو هاوشێوەی دەم چەورکردن، ئەگەر کەلوپەلێک یان بڕێک پارە یان زەوییەک یان گیسک و کاوڕێک و...تاد بدەی بەکەسێک بۆ ئەوەی کارێکت بۆ بکات دەوترێت: سمێڵ چەورانە واتە: بەرتیل، برادەرێک بۆی گێڕامەوە وتی: کاکل ئاغای گەردی لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم دەکرێتە پارێزگاری #سلێمانی#، ڕۆژێک دەیەوێت وەکوو کەسێکی ئاسایی بچێتە ناو خەڵکەوە و لەشەقامێک دەست لەتەکسییەک ڕادەگرێت و سواری تەکسییەکە دەبێت و لە ڕێگادا لە شۆڤێری تاکسییەکە دەپرسێت ئەو پارێزگارەی تازەیان چۆنە؟ ئەویش دەڵێت: بەخوا باشە هێشتا قنیان چەور نەکردیە.[1]