هەر دەڵێی شەکی کاله
شەکە کال، شەکە کاڵ: بەرخ تەمەنی لە ساڵ تێبپەڕێت نێرەکەی دەبێتە شەک و مێیەکەشی دەبێتە بەردیل، بەڵام هەندێکجار بە هیشکە بەردیل، بەردیلێکی ئەستەویری نەزۆک، کە تەمەنی ساڵ و نیووە بۆ دوو ساڵی دەچێت دەوترێت: شەکە کاڵ، لە سنووری دەشتە کییەکانی #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشت لە تەڕ و بڕی کیژێک یان بێوەژنێک دەوترێت: هەر دەڵێی شەکی کاڵە.[1]