بەردیلی زەکاتە
وتراویشە: گیسکی باربووانە، بەردیل تەمەنی ساڵی تێدەپەڕاند و نزیک دەبووەوە لە دوو ساڵی پێش بڕینەوە لە کۆتایی زستانێ دەدرایە مەلای گوندی وەکوو سکات (زەکات)، مەلای گوندی پیاوێکی ڕێزلێگیراو و خوێندەوار و ئایینپەروەر، ئەو بەردیلەی کە پێی دەدرا دەبووایە بەردیلێکی باش و خاوێن و لەبار بووایە بۆ ئەوەی بەران بخوات، دەکرێت وەکوو گیسکی باربووان ئەو خاوەن مەڕەی قرچۆک بووایە کامە بەردیل لەڕ و لاوازە بیکاتە سکات، بەڵام لێرەدا بە گشتی پێچەوانەی گیسکی باربووانە، بە شتێکی خاوێن و باش وتراوه: بەردیلی زەکاتە.[1]