ناو: ئەبوبەکر
ناوی باوک: عومەر سێوک لێلکانى
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ڕۆژی شەهیدبوون: #26-12-1994#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى #لێلکان# سەربە شارەدێى #سیدەکان#، شارۆچکەی #سۆران# لە پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #چۆمان#
$ژیاننامە$
ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى 1953 لە گوندى لێلکان سەربە شارەدێى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى 1988 ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى #شنۆ# نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى 1991 دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.
ساڵى 1968 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە تاکوو نسکۆى شۆڕش بەردەوام دەبێت، ساڵى 1988 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان دەکات و لە ڕێکخرواى شەهید عیسا سێوک سەربە لێژنە ناوچەى #مێرگەسوور# دەبێتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕى بەناوبانگى خواکوڕک دەکات.
ساڵى 1991 دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە و لە سۆران نیشتەجێ دەبێت، ساڵى 1992 لەگەڵ پێکهێنانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. لە 26-12-1994 لە گوندى جویزانى شارۆچکەی چۆمان شەهید دەکرێت.[1]