ناو: مستەفا
ناوی باوک: عومەر سێوک لێلکانى
ساڵی لەدایکبوون: 1973
ساڵی شەهیدبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: گوندى #لێلکان# سەربە شارەدێى #سیدەکان#، شارۆچکەی #سۆران# لە پارێزگاى #هەولێر#
$ژیاننامە$
مستەفا عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى 1973 لە گوندى لێلکانى شارەدێى سیدەکان سەربە پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى 1988 ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت.
ساڵى 1989 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لە ڕێکخراوى شەهید عیسا سێوک سەربە لێژنە ناوچەى #مێرگەسوور# دەبێتە پێشمەرگە، ساڵى 1991 سەرەتای دەسپێکردنى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەى #نێچیرڤان بارزانی# دەگەڕێنەوە ناوچەکانى کۆلەکا لە دەشتی هێرتى دەڤەرى برادۆست، لە کاتى گەڕانەوەى دەکەوێتە سەرمینێکى دانراوى سوپاى ئێراق و شەهید دەبێت.[1]