ناو: عومەر
ناوی باوک: تەها مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕۆژی شەهیدبوون: #26-11-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #مێرگەسوور#
شوێنی شەهیدبوون: #شنۆ#
$ژیاننامە$
عومەر تەها مەحمود، ساڵى 1955 لە گوندى شیڤێی سەربە مزوورى باڵاى شارۆچکەی مێرگەسوورى پارێزگاى #هەولێر# لەدایک بووە.
ساڵى 1975 دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى زێوەى نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ شارى کرمان لە ناوەڕاستى وڵاتى ئێران.
ساڵى 1972 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، تا نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لە پێشمەرگایەتى بەردەوام دەبێت.
ساڵى 1979 پاش هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان دووبارە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکاتەوە و لەگەڵ فەرماندە عەلى خەلیل سێلکى دەبێتە پێشمەرگە، وێڕاى ئەرکى پێشمەرگایەتى، ئەرکى ڕێکخستنى حزبیش لە ئەستۆ دەگرێت.
لە 26-11-1983 لە شارى شنۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان شەهید دەکرێت. [1]