ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: سۆفی عەلی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1952#
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-10-1992#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى #فەقیان#ى سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ى پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #زرارا# لە شارەدێی #گۆڕەتوو#، شارۆچکەی #مێرگەسوور# لە پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا سۆفى عەلى، لە 01-07-1952 لە گوندى فەقیانى سەربە شارۆچکەى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، لەگوندى فەقیان چووەتە بەر خوێندن، پاشان بۆ تەواوکردنى قۆناغى ناوەندى چووەتە شارى ڕواندز لەوێ قۆناغى ناوەندى تەواوکردووە.
ساڵى 1975 دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت.
ساڵى 1991 دواى ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە و لە شارى ڕواندز نیشتەجێ دەبێت.
ساڵى 1976 دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان و ڕێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى پارتى لە شارەکانى ئێران، ئەویش بەهەماهەنگى لەگەڵ براکانى لە شارى ساوە دەست دەکات بەڕێکخستنى پارتایەتى.
ساڵى 1985 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین شەڕ لە ناوچەکانى خنێرە و لۆلان و ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەکات.
ساڵى 1988 بەشدارى داستانی خواکوڕک دژى سوپاى ئێراق دەکات.
ساڵى 1991 دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیی لە وڵاتى ئێران، لە هێزى 60 وەک جێگرى بەتالیۆنى ڕواندز دەبێتە پێشمەرگە.
لە شەوی07-10-1992 لە چیای زرارا لە دەڤەرى برادۆست لە کاتى ئەرکى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا بەدەستى چەکدارانى #پەکەکە# شەهید دەکرێت.[1]