ناو: خدر
نازناو: خدر مەمەدەڕەش
ناوی باوک: محەمەد خدر
ڕۆژی لەدایکبوون: #16-08-1957#
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-10-1996#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
شوێنی شەهیدبوون: ڕواندز
$ژیاننامە$
خدر محەمەد خدر، ناسراو بە خدر مەمەدەڕەش، لە 16-08-1957 لە شارى ڕواندز لەدایکبووە، قۆناغى خوێندنى سەرەتایی لە شارى ڕواندز تەواوکردووە، ساڵى 1975 لە دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى یەزد نیشتەجێ دەبێت. ساڵى 1991 دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە نیشتمان و لە شارى ڕواندز نیشتەجێ دەبێت.
خدر محەمەد خدر، هەر لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەکات و لەتەمەنى 16 ساڵى لەگەڵ فەرماندە #مەمەدەڕەش ڕواندزى# باوکى لە گوندى فەقیانى سەربە شارۆچکەی ڕواندز دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵى 1976 دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان دووبارە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەوە دەکات، لە هێزى ئاوارە دەبێتە پێشمەرگە، لە گوندەکانى خنێرە و لۆلانی دەڤەرى برادۆست ئەرکى پێشمەرگایەتى بینیوە، ساڵى 1988 بەشدارى داستانی خواکوڕک دەکات.
ساڵى 1991 دواى گەڕانەوەى لە وڵاتى ئێران دووبارە لەگەڵ فەرماندە مەمەدەڕەش ڕواندزى باوکى دەبێتە پێشمەرگە، ماوەیەک بەرپرسی پاراستنی پردەکانی حافیز و پردی بێخاڵ و کاولۆکان بووە، ساڵی 1992 لە دوای شەهیدبوونی باوکی لە شوێنی ئەو دەکرێتە ئامر هێزی هندرێن لە سنووری ڕواندز.
ساڵى 1992 دواى پێکهێنانى لەشکرى یەکگرتووى کوردستان، پلەى سەربازى وەردەگرێت و لە فەوجى ڕواندز کە بارەگاى لە حامیەى ڕواندز دەبێت، دەبێتە جێگرى خەمەد بارزانى.
ساڵى 1994 دواى هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ، ئاوارە دەبێت و ماڵى دەباتە شارۆچکەى #خەلیفان#، شەوى 18-10-1996 لە کاتى هێرشى چەکدارانی #یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان# بۆ سەر لێژنە ناوچەى ڕواندز شەهید دەبێت.[1]