ناو: وسو
ناوی باوک: حەمەد لاو
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی شەهیدبوون: #17-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گوان#ى سەربە شارەدێى #دیانا#ى، شارۆچکەی #سۆران#، پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى شارەدێى دیانا.
$ژیاننامە$
وسو حەمەد لاو، ساڵى 1952 لە گوندى گوانى سەربە شارەدێى دیاناى پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، خێزاندار بووە و باوکی دوو کچ و کوڕێک بووە.
ساڵى 1968 لەگەڵ عەبدولواحیدى براى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات، لە بەتالیۆنى سەید عاسى سەربە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانى چیاى زۆزک و سەرتیز و گەرووى عومەرئاغا دەکات.
ساڵى 1974 دواى دەسپێکردنەوەى شەڕ لەنێوان هێزى پێشمەرگە و حزبى #بەعس#، دووبارە چەکى پێشمەرگایەتى هەڵدەگرێت و بەرگرى لە خاکى کوردستان دەکات، لە 17-04-1974 لە شەڕى چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى شارەدێى دیانا، خۆی و برا گەورەکەى بەناوى #عەبدولواحید حەمەد لاو# و ئامۆزایەکى و چەند کەسێک لە خزمانی شەهید دەکرێن.
لەبەر بارودۆخی شەڕ و بوونی بۆمببارانى تانک و تۆپی دوژمن نەدەتوانرا ڕووفاتی شەهیدان لە گوندی گوان بەخاک بسپێرن، بۆیە لە گوندی سیتکان بەخاک سپێردران.[1]