ناو: عەبدولغالب
ناوی باوک: تۆفیق قادر ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ساڵی شەهیدبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەفاری سەربە شارەدێی #شوان#ی پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #کۆڕێ#ی پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەبدولغالب تۆفیق لە ساڵی 1921 لە گوندی قەفاری سەربە شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە و بێجگە لە زمانی دایک (کوردی) شارەزاییەکی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی، تورکی، فارسی هەبووە، عەبدولغالب تۆفیق خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نەعیمە قادر بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە.
لە ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا #فارس باوە# فەرماندەی هێز بووە.
بەشداری کارای هەبووە لە داستانەکانی دەڤەری کەرکووک و دەڤەری شوان.
لە دوای بەیاننامەی لێکگەیشتنی 11-03-1970 عەبدولغالب تۆفیق وەک کادری حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان دڕێژە بە خەباتی خۆی داوە.
لە ساڵی 1979 لەلایەن هێزێکی جاشی ڕژێمی #بەعس#ەوە دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە گرتووخانەی ئەبوغرێب، لە دوای دوو ساڵ لە بەرانبەر (3.000) دیناری ئەو کاتی ئێراق ئازادکراوە.
دوای ئازادبوونی لە ساڵی 1981 دووبارە پەیوەندی دەکاتەوە بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بووەتە کادری (خەتی ئاگرین)ی سەربە لێژنەی ناوچەی شوانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا سەید عاسی عەلی سەرپەرشتیاری شانە نهێنییەکانی دەڤەرەکە بووە و شەهید سەید حەسەن بەرپرسی لێژنەی ناوچە بووە.
عەبدولغالب تۆفیق لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991 بووەتەوە پێشمەرگە و پەیوەندی کردووە بە هێزی ڕێکخراوی #خاڵخاڵان#ی سەربە لێژنەی ناوچەی شوانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا شەهید نەوزاد بەرپرسی ڕێکخراو و فەرماندەی هێزەکە بووە.
بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی 1991 لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر، شارەدێی #دارەتوو#، شارەدێی #تەکییە#، شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، پارێزگای کەرکووک کردووە.
دوای کۆڕەوە ملیۆنییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991 عەبدولغالب تۆفیق و دەستەیەک هاوسەنگەری لە شارەدێی کۆڕێ کەوتوونەتە بەر هێرشی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس و عەبدولغالب تۆفیق بەسەختی بریندار بووە، دواتر هاسەنگەرانی دەیگوازنەوە شارەدێی #دیانا# بۆ وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە عەبدولغالب تۆفیق دوای چوار ڕۆژ لە برینداربوونی لە دیانا شەهید دەبێت و لە گردی ئازادی نزیک حاجی ئۆمەران بە خاکیان سپاردووە.[1]