ناونیشانی بابەت: لە سەیدسادق باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر دەکرێن
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی# بڵاوی کردەوە، کە لە لایەن تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی #سەیدسادق#ەوە، باندێکی چوار کەسی بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیر کران.
بەپێی ڕاگەیانداوەکە، دوای ئەوەی تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان لەسەر باندێک دەست کەوت، کە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان و لەناو ماڵێکدا بۆ گەیشتن بە پارچە شوێنەوارەکان تونێلیان لێدابوو، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای چاودێریکردنێکی ورد، توانرا لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیان تۆمەتباران دەستگیر بکرێن. ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 بڕگەی 4 لە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی تایبەت بە شوێنەوار بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە تۆمەتباران لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق تونێلێکیان لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیان بۆ گەیشتن بە شوێنەوارەکە لێداوە. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!