ناو: عومەر
ناوی باوک: عەلی تاهیر عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بەلەبانی سەربە دەشتی شەڵغەی قەزای کۆیەی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: نزیک بارەگای پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
عومەر عەلی تاهیر لە ساڵی 1965 لە گوندی بەلەبانی سەربە دەشتی شەڵغەی قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، عومەر عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی گەوهەر حەمەد ساڵح بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بەناوی شەهیدا، بەهۆی تێکدانی گوندەکانەوە و ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکان لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە لە ساڵی 1987 عومەر عەلی ئاوارەی شاری هەولێر بووە و لە نیشینگەی بنەسڵاوە نێشتەجێ بووە.
شەهید عومەر عەلی لە ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان دژ بە ڕژێمی بەعس بۆتە پێشمەرگە لە بەتاڵیۆنی سەید قادر کە سەربە هێزی دەشتی هەولێر بووە.
عومەر تاهیر بەشداری ئازادکردنی قەزای کۆییە و دەشتی کۆییە، قەزای شەقڵاوە، ناحیەی کۆڕێ، پارێزگای هەولێر لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991 کردووە.
لە 11ی ئاداری1991 لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر عومەر تاهیر لە نزیک بارەگای پارێزگا فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]