ناونیشانی بابەت: ئامادەکارییەکانی ڕۆژی بەر لە نەشتەرگەری منداڵبوون چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
گرنگترین شت ئەوەیە ڕێنمایی تایبەتیی پزیشکەکەت جێبەجێ بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک خاڵی گشتی و گرنگ هەیە کە پێویستە ئەنجامی بدەیت کە بریتین لە:
1-پێویستە بۆ ماوەی 8 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەرییەکەت خواردن نەخۆیت.
2-خۆشتن لە شەوی بەر لە نەشتەرگەری یان بەیانی هەمان ڕۆژ.
3-ڕاگرتنی هەندێک دەرمان کە پزیشکەکەت بۆت دیاریبکات.
4-هەوڵبدە بەباشی بخەویت و فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێت کەم بکەیتەوە. [1]