ناونیشانی بابەت: ئایا هیچ دەرمانێک هەیە بۆ دووگیانبوون بە منداڵی دووانە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆرجار خانمان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا دەرمانێک هەیە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی منداڵی دووانەیان ببێت؟
هیچ دەرمانێکی دیاریکراو نییە تایبەت بێت بە درووستبوونی دووگیانی دووانە بەڵام کۆمەڵێک تەواوکەری خۆراکی یاخود دەرمان هەن کە بەکاردێن بۆ ئەو خانمانەی کێشەی نەزۆکییان هەیە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر باشتر کردنی کوالێتی و قەبارەی ئەو هێلکانەی کە خانمەکە هەیەتی، بەگشتی ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو 35 ساڵە یان لە خێزانەکەیان منداڵی دووانە هەیە بۆ نموونە دایک یان خوشکی خانمەکە منداڵی دووانەی هەبێت ئەوا ئەگەری زیاترە.
واتە ئەگەر خانمەکە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە زیاتر لە هێلکەیەکی هەبێت و ئەو هۆکارانەی تریش کە ئەگەری دووگیانی دووانە زیاد دەکەن هەبن، لەگەڵیشیدا پیتاندنی هەردوو هێلکەکە ڕووبدات ئەوا دووگیانبوون بە منداڵی دووانە ڕوو دەدات. [1]