بۆ عالەمێ کەژاوە، بۆ خۆمان ئاژاوه
بۆ عالەمێ: بۆ خەڵکی، هەندێکجار لە ماڵێکدا کوڕێکیان هەیە یارمەتیی هاوسێ و دۆست و برادەران و خزم و کەسوکار دەدات و دەبێتە دەستبار و پەڕژین و کەژاوە و کارئاسانی و مایەی دڵخۆشیان، بەڵام بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانی دەبێتە مایەی سەرئێشە و تەنگوچەڵەمە و گۆبەند و ئاژاوە و ئاش نانەوە و قون بەگێچەڵی، کوردەواری بۆ ئەو کوڕە و هاوشێوەکانی وتویەتی: بۆ عالەمێ کەژاوە و بۆ خۆمان ئاژاوە. [1]