پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەلسەفەی زمان و جەوهەری شیعر
24-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
پەیمانەی ڕژاوی تیشک
24-11-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
24-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرێمى کوردستان بەنيشاندەر 2014 -2018
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەرەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوى هێشويى فرەنيشاندەر MICS6 2018
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانى ڕاپرسى گشتى لەسەر بڵاوبوونەوەى کۆڕونا
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى نیشتمانى هەرزەکاران و لاوان لە هەرێمى کوردستان 2019
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بارى کۆمەڵايەتى و توندوتيژى دژ بە ئافرەتان لەماوەى سالانى لە هەرێمى کوردستان 2014-2020
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
هۆتێل و شوێنە گەشتيارييەکان لە هەرێمى کوردستان 2010
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
هوتێل و شوێنە گەشتياريەکان لە هەرێمى کوردستان 2009
24-11-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  527,223
وێنە
  112,099
پەرتووک PDF
  20,583
فایلی پەیوەندیدار
  106,840
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
کەریم دەشتی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێم...
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی ک...
سەرۆکی هوداپار: لە سایەی ئەم دەستوورەدا کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

زەکەریا یاپیجیئۆغلو، سەرۆکی هوداپار

زەکەریا یاپیجیئۆغلو، سەرۆکی هوداپار
سەرۆکی #هوداپار# ڕایگەیاند، تاوەکوو دەستووری ئێستای تورکیا بەوشێوەیە بمێنێتەوە، کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات. دەشڵێت، ئەو سوورە لەسەر قسەکانی کە گوتبووی پێویستە چوار مادەی سەرەتای دەستووری تورکیا هەموار بکرێتەوە.

جارێکی دیکە هەموارکردنەوەی هەندێک لە مادەکانی دەستووری تورکیا بووەتە ڕۆژەڤ. زەکەریا یاپیجیئۆغلو، سەرۆکی هوداپار چەند جارێک داوای کردووە، چوار مادەی یەکەمی دەستوور، کە هەموارکردنەوەیان 'هێڵی سوورە'، هەموار بکرێنەوە.

زەکەریا یاپیجیئۆغلو، کە ڕۆژی چوارشەممە 18-09-2024 میوانی بووڵتەنی باکووری کوردستان بوو، وتی: ئێمە ویستمان باس لەوە بکەین گفتوگۆ لەسەر سیستمی فیدراڵی و خۆسەری بکەین، بەڵام قیامەت هەستا.

سەرۆکی هوداپار بە مافی پەڕڵەمانتارانی دەزانێت قسە لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور بکات، لەو باوەڕەشدایە پەڕڵەمان دەستوور هەموار بکاتەوە، بەڵام دەڵێت: هەموارکردنەکە نابێتە دەرمان و چارەسەری کێشەکان ناکات.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ سەرۆکی هوداپار:

ڕووداو: بۆچی ڕژدن لەسەر هەموارکردنەوەی چوار مادەی یەکەمی دەستوور، مادەکانی دیکەی دەستوور بە دڵی ئێوەن؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: نەخێر هەموو مادەکانی دەستوور بە دڵی ئێمە نین. ئەو دەستوورە لە ساڵی 1982 نووسراوەتەوە، دەستووری کودەتای سەربازییە. ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆ لەسەر دەستووری کودەتا بکرێت. هەموو لایەنە سیاسییەکان زۆرجار ناڕەزاییان لە دژی ئەو دەستوورە نیشانداوە، دەیان ساڵە گفتوگۆ لەسەر ئەو دەستوورە دەکرێت. ئێمە ویستمان گفتوگۆ لەسەر ئەو دەستوورە بکرێت و بزانرێت ئەو دەستوورە چییە، گۆڕین و نووسینەوەی دەستوور مافی کێیە؟ بە گوێرەی زانستی سیاسی بە مافی خۆمان زانی ئەو گفتوگۆیە بکەین. با ئەو گفتوگۆیە تەنیا سیاسی نەبێت، با زانستیش بێت، بەڵام هەندێک کەس بە تووندی هێرشیان کردینەسەر و سووکایەتییان پێکردین. بەشێوەیەکی زانستی و سیاسی گفتوگۆیان لەگەڵ نەکردین. هەندێک کەس دەڵێت ئەوە مافی پەڕڵەمانتاریش نییە دەستوور بگۆڕێت.

ئێستا باس لەوە دەکەن کە ئێمە باسی چوار مادەکەی دەستوورمان کردووە. بە گوێرەی مادەی چوارەم کەس بۆی نییە سێ مادەی سەرەتای دەستوور دەستکاری بکات. ئێمە ویستمان گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەین، کێ مافی ئەوەی هەیە ئەو مادانە بگۆڕێت؟ سەرەتا جەهەپە و کەسانی دەروبەریشمان وتیان: لەسەر ئەو خاڵە مافی قسەکردنت نییە، ئێوە لەسەر ئەو بابەتە قسە مەکەن. بەپێی گوێرەی زانستی سیاسی و زانستی ماف، گۆڕینی دەستوور مافی پەڕڵەمانتارە. منیش وەکوو پەڕڵەمانتارێک ویستم ئەو خاڵانەی کە ڕێگە لە هەموارکردنەوەی دەستوور دەگرن، گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. بە تایبەتیی من ویستم گفتوگۆ لەسەر خاڵی چوار بکرێت، کە ڕێگری لە هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات. دوای ئەو قسەیەی من هێرشەکان دەستیانپێکرد. لەوە تێنەگەیشتن ئایا پەڕڵەمانتار مافی هەیە دەستوور بگۆڕێت یان نا؟ ئێستا دەڵێن، کە ئێمە بۆمان نییە ئەو گفتوگۆیە بکەین. ئێمە دەڵێین دەبێت پەڕڵەمانتاران بە هەموو هەموو ڕەنگ و لایەنەکانەوە خۆیان بە خاوەن ماف بزانن. ئایا پەڕڵەمانتار ئەو مافەی هەیە دەستوور هەموار بکاتەوە یان نا. ئایا پەڕڵەمانتار دەتوانێت دەستووری نوێ ئامادە بکات یان نا؟

ڕووداو: هەر یەک لە جەهەپە و مەهەپە و ئاکپارتی هەڵوێستی خۆیان لەسەر قسەکانی تۆ نیشان دا، ئایا سووریت لەسەر قسەکانت؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: ئێمە دەڵێین، پێویستە پەڕڵەمانتاران بە هەموو ڕەنگەکانیان خاوەنداریێتی مافی خۆی بکات. ئایا پەڕڵەمانتار ئەو مافەی هەیە دەستوور هەموار بکاتەوە یان نا. ئایا پەڕڵەمانتار دەتوانێت دەستووری نوێ ئامادە بکات یان نا. یان تەنیا دەبێت سەربازان کودەتا بکەن و ئەوان دەستوورێکی نوێ ئامادە بکەن. پێویستە لەمە تێبگەن، ئەگەر پەڕڵەمان خاوەنداریێتی لە مافی خۆی نەکات، ئەو کاتە ناتوانێت دەستوورێکی نوێ ئامادە بکات. ئێمە سوورین لەسەر قسەکانی خۆمان. ئێمە دەمانەوێت ئەو گفتوگۆیە لە ڕووی زانستی و سیاسی و یاسایی بەردەوام بێت. ئەوانەی ناتوانن لە ڕێگەی سیاسی و زانستی وەڵاممان بدەنەوە، دەست دەکەن بە سووکایەتیکردن. یان ئەوانەی سووکایەتی ناکەن دەڵێن ئەو چوار بڕگەیەی دەستوور لەلایەن دامەزرێنەرانی کۆماری تورکیاوە لە دەستووری 1924 جێگیرکراون و لە هەموو دەستوورەکاندا هەن و 100 ساڵە جێگەیان گرتووە.ئەوان دەڵێت ئەو چوار خاڵە لە دەستووری 1924 و 1961دا هەبووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە. دەبێت لەلایەن خەڵک لەمە تێبگات. ساڵی 1980 کەنعان ئەڤرەن کودەتای کرد و پەڕڵەمان و دەستووری 1961ی نەهێشت. خۆی ئەو دەستوورەی ئێستای ئامادە کرد و بە ئیرادە و قەڵەمی خۆی، ئەو چوار خاڵەی نووسیوە. کەنعان ئەڤرەن گوتوویەتی: نابێت هیچ کەسێک سێ خاڵی یەکەمی بگۆڕێت، قەدەخەشە پێشنیازی گۆڕینیان بکرێت.

دەبێت لەو شتانە تێبگەن. ئێمە بە کەمالیستەکان دەڵێین: کەمالیست بن و بۆچوونەکانتان بۆخۆتان بن. بەس لەوە تێبگەن لە سەردەمی مستەفا کەمالدا چ گۆڕانکارییەک لە دەستوورەکاندا کراون. ئەو خاڵانەی کە ئێوە بەرگری لێدەکەن، خاڵی چوارەم نە لە دەستوورەکانی سەردەمی جەهەپەدا هەبوو، نە لە سەردەمی مستەفا کەمالدا هەبوو، جەپەهە ئەو خاڵانەی نەخستوونەتە نێو دەستوور.
کەی ئەمە ڕوویدا؟ ساڵی 1982 کەنعان ئەڤرەن کودەتای کرد و ئەو دەستوورەی ئامادە کرد، ئەو سەرۆکی سەرانی کودەتا بوو، دواتر گیرا و دادگایی کرا، هەموو پلە سەربازییەکانی لێسەندرایەوە. ئەوەی کە کردوویەتی فەرزکردنی ئیرادەی خۆی بووە، ئێمە دەمانەوێت گەل لەو هەڵەیە تێبگات کە ئەو کەسە کردوویەتی. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە لە زەمینەیەکی لەباردا باس لە هەمواردنەوە و نووسینەوەی دەستوور بکرێت.

ڕووداو: پێشنیازتان لەبارەی پاراستنی ئایینی ئیسلام و چەسپاندنی لە دەستووردا هەیە؟


زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: ئێمە دەستوورێکمان دەوێت لە دژی لە دژی بیروباوەڕی خەڵک نەبێت. دەستوور نابێت لەگەڵ بیروباوەڕی گەل دژ بێت. 100 ساڵە هەندێک خاڵی دەستوور.

هەندێک خاڵ و مادە کە لە دژی بیروباوەڕی خەڵکە لە دەستووردا هەن، ئێمە دەمانەوێت ئەوە نەمێنێت.

ڕووداو: پرسی کورد و چارەسەری پرسی کورد لە دەستووردا چۆن دەبێت؟ ئێوە لە چوارچێوەی مافە گشتییەکان سەیری ئەو پرسە دەکەن؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: ئێمە لە بەرنامەی پارتەکەمان بەڕوونی نووسیوە، پێشنیازی خۆمان لەسەر دەستوور بە شێوەیەکی ڕوون نووسیوە. ئەوانەی دەیانەوێت بۆچوونی ئێمە لەو بارەیەوە بزانن، دەتوانن سەیری پڕۆگرامی ئێمە بکەن. ئەو کەسەی سەیری بەرنامەی ئێمە بکات دەزانێت ئێمە لەسەر مافی گەلان چیمان گوتووە. ئێمە دەڵێین کوردیش وەکوو تورکان دامەزرێنەری ئەو دەوڵەتەن، مافی ئەو گەلانە لەسەر ئەو خاکەن هەر چییەک بێت، نە زیاد بن و نە کەم بن دەبێت مافی کوردانیش وەها بن. دەبێت ئێمە وەکوو مافی مرۆڤ تەماشای بکەین، نابێت ناوی میللەتێک بە تەنیا لە دەستووردا هەبێت. ئەگەر لە دەستووردا باسی گەلان بکرێت، دەبێت بگوترێت کورد و تورک پێکەوە ئەو دەوڵەتەیان دامەزراندووە. ئێمە دژی ئەوەین بە تەنیا باسی ناوی یەک میللەت بکرێت. دەبێت مافی مرۆڤەکان یەکسان بێت. نابێت هەندێک خاوەنماڵ بن و هەندێکیش کرێچی ماڵەکە بن.

ڕووداو: پرسی زمانی دایک یەکێکە لەو پرسانەی هەتا ئێستا چوارچێوەکەی دیاری نەکراوە. ئێوە پێشنیاز دەکەن خوێندن بە زمانی دایک لە قۆناخی سەرەتاییەوە تاوەکوو زانکۆ لە دەستووردا جێگیر بکرێت؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: دەستووری ئێستا ڕێگە لە خوێندن بە زمانی کوردی دەگرێت. چونکە لەو دەستوورەدا نووسراوە: 'زمانی ئەو وڵاتە تورکییە و جگە لە زمانی تورکی بە چ زمانێکی دیکە ناخوێندرێت'. ئەوەش ئاستەنگێکە لە بەردەم پەروەردە بە زمانی دایک. نەک تەنیا زمانی کوردی، ئێمە دەخوازین لەناو تورکیا هەر کەسێک بیەوێت بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت. ئەوە مافێکی سرووشتی هەر کەسێکە.

ڕووداو: بڕگەی 66 زۆر سەرنجڕاکێشە و کەمجاریش باسی لێوە دەکرێت. بەگوێرەی ئەو خاڵە، هەموو ئەو کەسانەی لەناو سنووری تورکیا دەژین، تورکن. بەوپێیە بێت، تەواوی کوردی ئەوێ تورکن. ئێوە دەتانەوێت ئەو بڕگەیە بگۆڕدرێت؟ خوازیارن ناوی گەلی کوردیش لەو بڕگەیەدا هەبێت؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: ڕاستکردنەوە و بەجێکردنی ناوی کورد لەو بڕگەیەدا، لەوانەیە نەکرێت بە شێوازێکی درووست دابنرێت و ئەمە ڕێگەی تێنەچێت. بۆچی؟ لە تورکیادا زیاتر لە 20 نەتەوەی جیاواز هەن. ناکرێت ناوی هەموو ئەو نەتەوانە لەو خاڵەدا ڕیز بکرێت. گفتوگۆی زۆر لەسەر ئەو بڕگەیە کراوە. ئەو کەسەی لە تورکیا دەژی، هاووڵاتیی تورکیایە و هیچ کەسێکیش بە درووستی نەیتوانی لەمە تێبگات و تێگەیشتنێک دەست بخات. لەوانەیە پێویست نەکات خاڵێکی وەها لە دەستووری تورکیادا هەبێت. ئەوانە هاووڵاتیی تورکیان و پێویست ناکات ناویان لێ بنرێت. کاتێک ئەو کۆمارە دامەزرا، لەسەر دوو بنەما بوونیات نرا. یەکێکیان تورکپەرستی بوو و ئەوەی دیکەش دژایەتیکردنی ئیسلام بوو.

هەر بۆیە ئێمە دوو تایبەتمەندیمان هەیە. یەکەمیان ئەوەیە کە ئێمە بە زمانی کوردی قسە دەکەین، ئەوەی دیکەش ئەوەیە کە ئێمە ئیسلامین. گوتە و گفتوگۆی ئێمە ئیسلامییە. لەبەر ئەم دوو هۆکارەیە هێرش دەکەنە سەرمان. هەدەپەش کە ئێستا دەم پارتییە، باس لە گۆڕینی دەستوور دەکات.
کاتێک ئێمە باسمان لەوە کرد و بە پێویستمان زانی گفتوگۆ لەسەر سیستمی خۆسەری و فیدراڵی بکرێت، قیامەت بەرپا بوو. ئێمە ویستمان ئەم بابەتە بخرێتە گفتوگۆ و هەمووان بە سەربەستی باسی لێوە بکەن، ئینجا خەڵک بڕیاری لەسەر بدات.

تاوەکوو هەمووان بزانن لایەنە باشەکانی خۆسەری و فیدراڵی چین و لایەنە خراپەکانی چین؟ ویستمان هەر لایەنێک بۆچوونی خۆی نیشان بدات. ئەوەبوو قیامەت بەرپابوو. کێ قیامەتی بەرپا کرد؟ لەسەر ئەم گوتانەی ئێمە جەهەپە قیامەتی بەرپاکرد. دەم پارتی وتی 'ئێمە خۆسەریی دیموکراسییانە ڕادەگەیەنین و بەڕێوەی دەبەین' کەچی قیامەت هەڵنەستا. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی لەڕووی ئایدۆلۆژیاوە لە یەکدی نزیکن.

هەروەک وتم، ئێمە دوو تایبەتمەندیمان هەیە. یەکێکیان کوردبوونمانە و ئەوەی دیکەش ئەوەیە کە ژیانی ئێمە ئیسلامە. وتاری ئێمە ئیسلامییە. جا کاتێک جەهەپە دەڵێت: ئێوە مافی قسەکردنتان نییە، من وتەی خۆم دووبارە دەکەمەوە.

ئەگەر پەڕڵەمانتار نەتوانن قسە لەسەر گۆڕینی دەستوور بکەن، پارتە سیاسییەکان نەتوانن بۆچوونی خۆیان لەبارەی گۆڕینی دەستوور بخەنەڕوو، باشە ئەو دەستوورە چۆن بگۆڕدرێت؟ پێویستە ئێمە دەستی پێبکەین بۆ ئەوەی دەستوور بگۆڕدرێت. پێویستە ئێمە بە یەکەوە دابنیشین و ڕا و بۆچوونمان بخەینەڕوو و پرس و ڕا بە خەڵکیش بکەین.

ڕووداو: بەڕێز زەکەریا یاپیجیئۆغڵو، ئێوە باسی خۆسەری-ئۆتۆنۆمیتان کرد. ئایا ڕێگەی تێدەچێت لە دەستووری نوێدا گۆڕانکارییەکی لەمجۆرە بکرێت؟ وەک ئەوەی هوداپار پێشنیازی ئەوە بکات و خاڵێک لەبارەی ئۆتۆنۆمی لە دەستووردا جێگەی بکرێتەوە؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: مادەی چوارەمی دەستوور دیاریکردووە کە نابێت سێ یەکەمین مادەکان بگۆڕدرێن و ناشبێت پێشنیازی گۆڕانکاری لەمبارەیەوە بکرێت. هەتا ئەم دەستوورە بەمجۆرە بێت، هیچ کەسێک ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات و هیچ کەسێکیش ناتوانێت باسی مادەی 66ی دەستوور بکات. ئێستا لە تورکیادا هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوور بگۆڕێت و ئەم باسە بکاتەوە.

ڕووداو: ئێوە لەو باوەڕەدان لەم خولەی پەڕڵەماندا کۆدەنگییەک لەسەر هەموار کردنەوەی دەستووردا درووست ببێت و دەستوور هەموار بکرێتەوە؟

زەکەریا یاپیجیئۆغڵو: دەکرێت، بەڵام ئاسان نییە دەستوور بگۆڕدرێت. پێشتر 21 جار دەستوور هەموار کراوە. نابێت تەنیا بەشێکی دەستوور بگۆڕدرێت، دەبێت دەستوور بە گشتی بگۆڕدرێت. زۆر زەحمەتی و ئاستەنگ لە بەردەم گۆڕینی دەستوورن. وا دەردەکەوێت دەستوور هەموار بکرێتەوە، بەڵام نابێتە دەرمان و کێشەکان چارەسەر ناکات.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 59 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-09-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 19-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 59 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 19-09-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
دکتۆر میران
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
پەرتووکخانە
دەرەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوى هێشويى فرەنيشاندەر MICS6 2018
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
ژیاننامە
دکتۆر ئومێدی شار
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
هەرێمى کوردستان بەنيشاندەر 2014 -2018
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
پەرتووکخانە
پەیمانەی ڕژاوی تیشک
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانى ڕاپرسى گشتى لەسەر بڵاوبوونەوەى کۆڕونا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەلسەفەی زمان و جەوهەری شیعر
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
24-09-2010
هاوڕێ باخەوان
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
کەریم دەشتی
20-01-2011
هاوڕێ باخەوان
کەریم دەشتی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
08-11-2024
هاوڕێ باخەوان
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
21-11-2024
کشمیر کەریم
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
کورتەباس
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
23-11-2024
سارا سەردار
شوێنەواری کفری: دەستدرێژی کراوەتە سەر شوێنەوارێکی مێژوویی، کە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە و ڕووبەرێکی زۆری زەوییەکەیان کێڵاوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەلسەفەی زمان و جەوهەری شیعر
24-11-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
پەیمانەی ڕژاوی تیشک
24-11-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
24-11-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرێمى کوردستان بەنيشاندەر 2014 -2018
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەرەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوى هێشويى فرەنيشاندەر MICS6 2018
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانى ڕاپرسى گشتى لەسەر بڵاوبوونەوەى کۆڕونا
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕووپێوى نیشتمانى هەرزەکاران و لاوان لە هەرێمى کوردستان 2019
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتى بارى کۆمەڵايەتى و توندوتيژى دژ بە ئافرەتان لەماوەى سالانى لە هەرێمى کوردستان 2014-2020
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
هۆتێل و شوێنە گەشتيارييەکان لە هەرێمى کوردستان 2010
24-11-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
هوتێل و شوێنە گەشتياريەکان لە هەرێمى کوردستان 2009
24-11-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت
  527,223
وێنە
  112,099
پەرتووک PDF
  20,583
فایلی پەیوەندیدار
  106,840
ڤیدیۆ
  1,596
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
290,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,812
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,274
عربي - Arabic 
31,932
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,655
فارسی - Farsi 
11,171
English - English 
7,786
Türkçe - Turkish 
3,684
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,643
پەرتووکخانە 
25,993
کورتەباس 
18,927
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,009
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,018
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,494
بەڵگەنامەکان 
8,402
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,492
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
764
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
ئیدیۆم 
51
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
327
PDF 
32,158
MP4 
2,660
IMG 
205,841
∑   تێکڕا 
240,986
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
ژیاننامە
عەلی عەریف حەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
مەزاری نەوەکانی میرنشینی سۆران لە گۆڕستانی گەڕەکی خانزاد
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
دکتۆر میران
کورتەباس
مۆزەخانەی ورمییە گەوهەرە مێژووییەکانی لە ئامێز گرتووە
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ژاڵە ساڵح
وێنە و پێناس
شەهید یونس دوتازایی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساڵی 1989
کورتەباس
خۆشاوى پێنجوێن
پەرتووکخانە
دەرەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوى هێشويى فرەنيشاندەر MICS6 2018
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
ژیاننامە
گەلاوێژ ساڵح خزر بندیان
ژیاننامە
دکتۆر ئومێدی شار
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
هەرێمى کوردستان بەنيشاندەر 2014 -2018
کورتەباس
تەونکردن لە کوردستان
ژیاننامە
سەرهەد محەمەد حاجی قادر
کورتەباس
بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ژیاننامە
شلێر غەفور ژاژڵەیی
ژیاننامە
ڕوخسار عەباس شێخانی
پەرتووکخانە
پەیمانەی ڕژاوی تیشک
ژیاننامە
شیراز ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانى ڕاپرسى گشتى لەسەر بڵاوبوونەوەى کۆڕونا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەلسەفەی زمان و جەوهەری شیعر
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.829 چرکە!