گوللەی بە خەسار نادا
وتراویشە: دەرزی هەڵدەگرێت یان جگەرەی دەپێکێت، ئەگەر تفەنگچییەکی شارەزا هەبێت و هیچ گوللەیەکی بەفیڕۆ نەدات و نیشانشکێن بێت دەرزی و جگەرە و پیاڵەی سەر سەر و ...تاد هەڵبگرێت، بۆ گوزارشتکردن لە دەستڕاستییەکەیی و تفەنگچێتییەکەی دەوترێت: گوللەی بە خەسار نادا.[1]