گوللە ئامانی نییه
گوللە، ئاسن و بارووتە هەم دەبڕێت و هەمیش دەسوتێنێت، چۆن تیر لە کەوان دەرچێت ناگەڕێتەوە، گوللەش کە لە لوولەی تفەنگ دەرچوو شەلم کۆرم ناپرێزم دەڕوات هەرچی بکەوێتە سەرڕێی دەیکوژێت و دەیبرێت، جێگەی متمانە و ئاساییش نییە، بۆیە وتراوە: گوللە ئامانی نییە.[1]