#بەنین ئەحمەد#ی کیژە یاریزانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دووەم میدالیای لەسەر ئاستی کچان بۆ هەڵبژاردەی ئێراق بەدەست هێنا.
سەرکەوتنی کیژە پێشمەرگەکان بەردەوامە و لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا، بەنین ئەحمەدی کیژە یاریزانی تیمەکەی یانەی پێشمەرگە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی لە یاری هەڵدانی قورسایی پلەی سێیەم و میدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە ئەنجامی کیژە پێشمەرگەکان، #نزار ئەکرەم# ڕاهێنەری کیژانی پێشمەرگە و یەکێک لە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئێراق لەو پاڵەوانێتییەدا بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی: تیمەکەمان کۆنترۆڵی هەڵبژاردەی ئێراقی کردووە و لە کۆی 12 یاریزانمان 10 یاریزانی یانەی پێشمەرگە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی نیشتمانی دەکەن کە خۆشبەختانە و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی دا توانییان دوو میدالیا بەدەست بهێنن.
نزار وتیشی یارییەکان بەردەوامە و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەنجامی کاریگەر و بەرچاوترمان هەبێت و ئامادەکاری تەواویشمان بۆ ئەو مەبەستە کردووە. [1]