لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا کە لە ئێستادا 2024 یارییەکانی لەسەر یاریگەی فەیحا و لە شاری بەسرە بەڕێوە دەچێت و لە یاری 100 مەتر بەربەستی کچان، #کوردستان بەمۆ جەمال#ی کیژە یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی بە ئاستێکی بەرز ببینرێت و پلەی یەکەم و میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت.
کوردستان بەمۆ جەمال یەکێکە لە پاڵەوانەکانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و لە یارییەکەی دا خاوەن چەندین ئەنجام و دەستکەوتە. [1]